ماری لویز کۆلێرۆ پریکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری لویز کۆلێرۆ پریکا (Marie-Louise Coleiro Preca؛ لە دایکبووی ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ماڵتاییە. ئەو لە ماوەی ٤ی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ٤ی نیسانی ٢٠١٩ بووە نۆیەمین سەرۆکی ماڵتا. بەر لەو پۆستەش ئەوا ناوبراو وەزیری خێزان و کۆمەڵایەتی بووە لە ماوەی ١١ی ئازاری ٢٠١٣ هەتاوەکوو ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤.
زانیاریی خێرا ماری لویز کۆلێرۆ پریکا, بە ئینگلیزی: Marie Louise Coleiro Preca ...
ماری لویز کۆلێرۆ پریکا | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Marie Louise Coleiro Preca | |
لەدایکبوون | (١٩٥٨-١٢-٠٧) ٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٨ (تەمەن ٦٥ ساڵ) قۆرمی، ماڵتا |
ھاوسەر | Edgar Preca |
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پۆستەکان | President of Malta، Member of the House of Representatives of Malta، substitute member of the Parliamentary Assembly of the Council of Europe |
پەروەردە | University of Malta |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکاران |
ئایین | کاسۆلیکی |
خەڵاتەکان | Knight Grand Cross with Collar of the Order of Merit of the Italian Republic، National Maltese Order of Merit، Order of Prince Yaroslav the Wise, 1st class، Grand Collar of the Order of Prince Henry، Grand Cross Special Class of the Order of Merit of the Federal Republic of Germany |
دایخە
ماری لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٨ بۆ ٢٠١٤، لە چەند خوولێکدا وەک کاندیدی حیزبی کرێکاران بووە ئەندام لە پەرلەمانی ماڵتا.[1] ماری لە زانکۆی ماڵتا بەشی یاسا و خوێندنە مرۆڤایەتییەکانی خوێند.[2]
ماری ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان، کە ئەم ئەنجومەنە ئەو ژنانەی لەخۆی کۆکردۆتەوە کە لە پلەی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران بوون لە وڵاتانی جیهان.[3]