لیدیا گویلیر تیجادا
From Wikipedia, the free encyclopedia
لیدیا گویلیر تیجادا (Lidia Gueiler Tejada؛ لە دایکبووی ٢٨ی ئابی ١٩٢١ - مردووی ٩ی ئایاری ٢٠١١) ژنە سیاسەتوانی بۆلیڤیاییە، ئەو لە ماوەی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ تاکوو ١٧ی تەمموزی ١٩٨٠ وەک ٥٨ەمین سەرۆکی بۆلیڤیا کاری کردووە. ئەو یەکەمین ژنە ببێتە سەرۆکی وڵاتی بۆلیڤیا. لە مێژووی هەردوو ئەمریکایەکەش لەدوای ئیزابێل مارتینێز دی پێرۆن، دووەم سەرۆکی دەوڵەتی ژنە.
زانیاریی خێرا لیدیا گویلیر تیجادا, بە ئیسپانی: Lidia Gueiler Tejada ...
لیدیا گویلیر تیجادا | |
---|---|
بە ئیسپانی: Lidia Gueiler Tejada | |
لەدایکبوون | ٢٨ی ئابی ١٩٢١ Cochabamba، بۆلیڤیا |
مردن | ٩ی ئایاری ٢٠١١(٢٠١١-٠٥-٠٩) (٨٩ ساڵ ژیاوە) لاپاز، بۆلیڤیا |
پیشە | Democratization، دیپلۆمات |
پۆستەکان | president of Bolivia، deputy of Bolivia، باڵیۆز |
ئەندامی حیزبی | Revolutionary Party of the Nationalist Left |
ئایین | کاسۆلیکی |
دایخە
ئەو ئامۆزای خانمە ئەکتەری ئەمریکی ڕاکێل ویلچ بوو.[1] لیدیا کەسێکی چەپخواز بوو، ماوەیەک جێگری سەرۆکی بەرەی چەپی شۆڕشگێر بوو لە بۆلیڤیا.[2] ئەو لە پەیمانگای ئەمێریکانۆ لە کۆچامبا بڕواننامەی بەکالۆریۆسی بەدەستهێناوە.[3]