لیبرالیزم
فەلسەفەی سیاسی و ئەخلاقی لەسەر بنەمای ئازادی و ڕەزامەندی حوکمڕان یەکسانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
وشەی لیبرالیزم لە لاتینی لیبر، واتە سەربەخۆ، لە وشەی ئازاد'ەوە ھاتووە و بۆچوونێکی کۆمەڵایەتی و ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسییە کە ھەڵگری باوەڕ بە ئازادی تاک ئازادی، ئازادای لە یاسا، وەک بایەخێکی بنەماییە،[1][2][3]، وشەکە لە کەون و مەکانی جیاواز مانای جیاواز ھەڵدەگرێ ھەر بۆیەش مانایەکی ڕوون و دیاریکراو لەو چەمکە بەدەستەوەدان ھەندێک دژوارە. دەکرێ بڵێین لیبرالیزم واتایەکی نزیکە کە بەھەڵگری ناوەرۆکی ئازادی تاک وەکوو مافی مرۆڤ، ئازادی ڕادەربڕین، ئازادیی ڕۆژنامەوانی، مافی مەدەنی و سیاسی، سێکولاریزم، سەروەریی یاسا، ئابووریی سەربەخۆ، ئازادیی سیاسی و دیموکراسی لێکبدرێتەوە.[11] لیبرالیزم لە سەردەمی ڕووناکبیرییەوە ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد لە نێو فەیلەسووف و ئابووریزانە ڕۆژاواییەکان.
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
ئایدۆلۆژیای سیاسی بەشێکە لە وتارەکانی سیاسەت |
---|
ئەنارکیزم |
مەسیحی دیموکرات |
کۆمۆنیزم |
مارکسیزم |
شۆپپارێزی |
فاشیزم |
فێمینیزم |
ژینگەخوازی |
ئیسلامی سیاسی |
لیبرالیزم |
ناسیۆنالیزم |
سۆسیالدیموکراسی |
سۆسیالیزم |
بوونی ژیانی کار وکاسبی دڵخوازانە لە بازاڕێکدا کە بە شێوەی ئابووری ئازاد بەڕێوە بچێ و مافی خاوەندارییەتی خسووسی (موڵکییەتی خسووسی) کە خۆی ھەڵگری زۆر لێکدانەوەی جیاوازە، بۆ ھەموو دانیشتووان. وەک یەک نموونە لە مەڕ تەزمینی ئازادی -لیبرالەکان لە خۆتێوەگلانی دەوڵەت لە ژیانی تایبەتی خەڵکدا بە دووردۆنگییەوە دەڕوانن. لێرە دەکرێ جیاوازی نێوان بەشێک لە سوسیال لیبڕالیستەکان کە بە خشکە دەیانەوێ ئابووری (تەسەلی)ڕفاھی کۆمەڵایەتی (بەشی گشتی وجەماوەری یان بەشی خسووسی) لە ڕێگای وەرگرتنی ماڵیاتەوە دەگەڵ نێو لیبڕالیستەکان و ئانارکۆکاپیتالیستەکان کە دەیانەوەی ھێندێک لە خزمەتگوزارییە حکومییەکانیش ھەر بدەنە بەشی خسووسییەکان و ئابوورییە کەشی ھەر خسووسی دابینبکەن. زۆربەی گەورەحیزبەکانی دونیایە کە خۆیان پێ لیبڕالە، سوسیال لیبرالن. لە ئەمریکایە وشەی لیبرالیزم لە دونیای سیاسەتدا بووەتە وشەیەکی دزێو لە نێو دەستەچەپییەکاندا کە پێیانوایە نوێنەرایەتی بەشێکی گەورەن کە شوینەواریان بەسەر چۆنییەتی بازاڕدا ھەیە.
چەمک و ناوەڕۆکی زھنییەتی لیبڕالیزم دژ بە کۆمەڵگا بوون و پێکەوە ژیانە[ژێدەر پێویستە]، وزەی لیبڕالیزم سەرچاوەکەی لە تاکگەرایی و بەرژەوەندی کەسییەوە دێت[ژێدەر پێویستە] بۆیە ناتوانین بە سیستەمێکی تەندروست پێناسەی بکەین بۆ ئەو کۆمەڵگایانەی کە ھەوڵ دەدەن یەکسانی و دادپەروەری و پێکەوە ژیان سەقام گیر بکەن لە ناوچەکەیان، و لیبڕالیزم وەک ئایینی دەوڵەت و سیستەمی دەسەڵات داری پێناسە دەکرێ لەلایەن کەسایەتییە شۆڕش گێڕەکان کە دژی امپریالیزم جەنگاون وەک (چی گیڤارا، غاندی، ماندێلا،عەبدوڵڵا ئۆجەلان … ھتد).[کێ وتی؟][ژێدەر پێویستە]