عاتیفە یەحیائاغا
From Wikipedia, the free encyclopedia
عاتیفە یەحیائاغا (Atifete Jahjaga؛ لە دایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی کۆسۆڤۆییە. ئەو لە ماوەی ٧ی نیسانی ٢٠١١ بۆ ٧ی نیسانی ٢٠١٦ بووە سێیەمین سەرۆک کۆماری کۆسۆڤۆ، ناوبراو یەکەم ژنی کۆسۆڤۆیە ببێتە سەرۆک کۆماری وڵات. ئەو پێشتر جێگری سەرۆکی پۆلیسی کۆسۆڤۆ بووە.[1] ئەو لە پلەی کۆلۆنێلی ژەنەرال بووە کە بەرزترین پلەیە بۆ ژنە ئەفسەراننی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا.[2][3]
عاتیفە یەحیائاغا | |
---|---|
بە ئەڵبانی: Atifete Jahjaga | |
لەدایکبوون | (١٩٧٥-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ) Gjakova، سڕبیا |
پیشە | سیاسەتوان، ئەفسەری پۆلیس |
پۆستەکان | President of Kosovo |
پەروەردە | University of Pristina، University of Leicester، George C. Marshall European Center for Security Studies، FBI National Academy، University of Pristina (1969–1999) |
ئەندامی حیزبی | سیاسەتوانێکی سەربەخۆ |
ئایین | ئیسلام |
عاتیفە لە ساڵی ٢٠٠٠ بەشی یاسای لە زانکۆی پریشتینا تەواوکرد. لە وەرزی خوێنندنی ٢٠٠٦-٢٠٠٧، عاتیفە پڕۆگرامێکی تایبەتی تەواوکرد لە زانکۆی لیستەر لە بەریتانیا، پڕۆگرامەکە دەربارەی بەڕێوەبردنی پۆلیس و یاسای تاوان بوو.
عاتیفە لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی هەوڵی درووستکردنی پەیوەندی هەمیشەیی بوو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەروەها هەوڵی بۆ بەئەندامبوونی کۆسۆڤۆ لە یەکێتیی ئەورووپای دەدا.[4]