شەکرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەکرە یان نەخۆشی شەکرە[1] جۆرێکی شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا ڕێژەی گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر یان لەش ناتوانێ ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن بەرھەم بھێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێ کاری ئاسایی خۆی ڕاپەڕێنێ.
شەکرە | |
---|---|
لقی | glucose metabolism disease، نەخۆشی |
دەبێتە ھۆکاری | ماشاو، peripheral neuropathy، diabetic retinopathy، diabetic nephropathy، diabetic foot |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | endocrinology |
Health specialty | diabetology |
Drug or therapy used for treatment | chromium picolinate، voglibose، Insulin Lispro، metformin |
Risk factor | maternal smoking |
Handled, mitigated, or managed by | diabetes management |
ICD-9-CM | 250 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C2985، C2985 |
کاری سەرەکی ئەنسۆلین دابەزاندنی ڕێژەی شەکری خوێنە. نەخۆشی شەکرە دوو جۆری سەرەکی ھەیە: شەکرەی جۆری یەک بەھۆی تیاچوونی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا بەدی دێت کە دەبێتە ھۆی کەموکوڕی بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دوودا، لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەکا و ناھێڵێ ڕێژەی شەکری خوێن دابەزێنێ. لە شەکرەی جۆری دوودا دیارە ھۆکارەکانی جینیتیکی، قەڵەوی و تەمەڵی دەوری سەرەکی دەگێڕن.دەرچون لە نەخۆشی شەکرە خێرایی و لێھاتوویی لەش بۆ سووتاندن و بەکار ھێنانی گلوکۆز ڕوو لە کەمی دەنێت، ڕێژەی شەکری خوێن بەرز دەبێتەوە (ھایپرگلاسمیا)، کاتێک ئەم شەکرە زۆرە بۆ ماوەیەکی درێژ لە لەشدا دەمێنێتەوە، لێکەوتەی مایکرۆڤاسکوولاری دەبێ و ئەندامەکانی تر وەک گورچیلە، چاو و دەمارەکان تووشیان دەکات. ھەروەھا نەخۆشی شەکرە لەگەڵ ڕیسکی نەخۆشییەکانی ڕەگ و دڵدا پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە. لەم ڕووەوە ناسینی پێشوەختی ئەم نەخۆشییە لە کەسانی ھای ڕیسکدا دەتوانێ بەر بە ڕوودانی ئەم نەخۆشییە بگرێت. تاقی کردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن باشترین ڕێگای ناسینەوەی ئەم نەخۆشییەیە.
ڕێژەی ئاسایی گلوکۆزی خوێن ٧٠–١٠٠ (میلیگرام لە دێسی لیتر) ە، ئەم ڕێژەیە لە بەساڵاچوواندا زیاترە. ئەگەر گلوکۆزی خوێن بەردەوام لە نێوان ١٠٠–١٢٦ (م گ/د ل) بێت، بە ھایپرگلاسمیا و لە ژوور ١٢٦ (م گ/د ل) یشەوە بە نەخۆشی شەکرە دەناسرێت.