شێرلی مەکلین
From Wikipedia, the free encyclopedia
شێرلی مەکلین بیتی (لەدایکبووی ٢٤ی نیسانی ١٩٣٤)[1] خانمەئەکتەر، گۆرانیبێژ، نووسەر، چالاکوان، سەماکەری پێشووی ئەمریکییە.[2][3] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، پێنج جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، دوو جاریش بۆ خەڵاتی بافتا.
شێرلی مەکلین | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Shirley MacLaine | |
لەدایکبوون | (١٩٣٤-٠٤-٢٤) ٢٤ی نیسانی ١٩٣٤ (تەمەن ٩٠ ساڵ) ڕیچمەند، ڤیرجینیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Shirley MacLean Beaty |
باوک | Ira Owens Beaty |
دایک | Kathlyn Corinne Maclean |
خوشک و برا | وارن بیتی |
ھاوسەر | Steve Parker |
منداڵ | Sachi Parker |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی ئەمریکی، ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Washington-Liberty High School |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٥ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
ئایین | Baptists |
بەکارھێنانی دەست | چەپلەر |
وێبگە | https://shirleymaclaine.com/ |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
شیرلی لە ڕیچۆمۆند، ڤیرجینا لە دایکبووە، سەرەتای کارەکانی وەک ئەکتەر لە تەمەنی نەوجەوانیدا بوو کاتێک بەڕۆڵی کورت بەشداری دەکرد. لە ساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٥٤، لە دوو شانۆگەری بەناوەکانی (من و جۆلێت) ھەروەھا (یاری بێجامەکە) بەشداریکرد.[4] دوابەدوای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەش، شیرلی لە ساڵی ١٩٥٥ لە فیلمێکی کۆمێدیای ڕەش بەناوی (The Trouble With Harry)، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەری سەرەکی دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئەستێرەی نوێی ساڵی بەدەستھێنا لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ١٩٨٣، بەھۆی بەشداربوونی لە فیلمی Terms of Endearment، خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری پێدرا لە خەڵاتەکانی ئۆسکار.[5]
لە پاڵ نواندن، ئەوا شیرلی چەند کتێبێکیشی نووسیوە لە بارەی بابەتەکانی مێتافیزیک، ڕۆحانی، ھەروەھا دووبارە لەدایکبوونەوە و ژیان (فەلسەفەی ئایینی). لە ساڵی ١٩٨٣، کتێبێکی لەبارەی بیرەوەرییەکانی لەژێر ناونیشانی (Out on a Limb) بڵاوکردەوە.[6][7]