سپی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سپی، چەرموو[1] یان چەرمگ ڕووناکترین ڕەنگە، سپی ڕەنگی بەفری تازە و شیرە، ڕەنگەکە بەرھەم ھاتووە لە تێکەڵکردنی ھەموو ڕەنگەکانی شەبەنگی بەرچاو، ھەروەک دروشمێک سپی بەرامبەری ڕەشە، زۆرجار ڕووناکی نوێنەرایەتی دەکات و بەپێچەوانەی تاریکی دادەنرێت، لە بڕێک فەرھەنگەکاندا سپی ڕەنگێکە کە زۆرجار پەیوەندیدارە لەگەڵ بێتاوانی، بێ ھەڵەیی، باشە، ڕاستگۆیی و پاکی.