سوودان
From Wikipedia, the free encyclopedia
سوودان بە فەرمی کۆماری سوودان بە (عەرەبی:جمهورية السودان) وڵاتێکی عەرەبیە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفەریقا، پایتەختەکەی شاری خەرتوومە، لە رۆژهەڵاتیەوە دەریای سوورە، لە باکوور لەگەڵ میسر هاوسنوورە لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ وڵاتی لیبیا، هەروەها لە رۆژاواوە وڵاتی چاد و لە باشووری رۆژاواشەوە ئەفەریقای ناوەڕاست لە باشووریشەوە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی باشووری سوودان، کە تا ساڵی ٢٠١١ بەشێکبووە لە سوودان، سوودان دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەفەریقایە لە رووی رووبەرەوە دوای وڵاتی جەزائیر، کە پێش جیابوونەوەی سوودانی باشوور بە پلەی یەکەم دەهات.
کۆماری سوودان سوودان |
|||||
---|---|---|---|---|---|
پایتەخت | خەرتووم | ||||
گەورەترین | ئوم دەرمان،پۆرت سودان | ||||
زمانە فەرمییەکان | زمانی عەرەبی | ||||
زمانە ناوچەییەکان | نوبی، بیجا | ||||
دەوڵەت | کۆماری فیدراڵ | ||||
ڕووبەر | |||||
- | ١٫٨٨٦٫٠٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە ١ مایلی چوارگۆشە |
||||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی | ٤٠٬٥٣٣٬٣٣٠ | |||
- | سەرژمێریی 2017 | 40.782.700 | |||
دراو | جونەیهی سودانی | ||||
ناوچەی کاتی | +٢:٠٠ | ||||
لای لێخوڕین | راست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | .sd |
سوودان سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە کۆلۆنیای ئینگلیز لە ١ی کانوونی دووەم ١٩٥٦ز، شێوەی حوکمی کوماری وەرگرت و بووە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەفەریقا.[1]
دابەشبوونی دانیشتووان لە بەشی نیوەی باکووری وڵاتدا چڕبووەتەوە بەهۆی ئەوە لەو بەشەدا هەردوو رووباری نیللی سپی و شین بەیەک دەگەن، پێکھاتەی دانیشتووان فرە رەنگی هەیە لە ڕووی رەچەلەک و ئایین و زمانەوە، بە شیوەیەک لە رەشپێست ٪٥٢؛ و عەرەب ٪٣٩؛ و بیجاویەکان ٪٦؛ بیانیەکان ٪٢ پێکدێن و لە رووی ئایینیشەوە موسڵمان ٪٩٧ کە زۆرینە سوننە مەزهەبن و مەسیحی ٪٣ی دانیشتووان پێکدێنن.[2]