زیندەوەرە سەرەتایییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرەتاییەکان (بەئینگلیزی: Protozoa) وردبینە زیندەوەری تاکخانەن، زۆربەیان خۆنەژێنن، گەردە بچووکەکان یان خانەکان قووت دەدەن، ئەم گەردانە لە خۆراکە بۆشاییدا ھەڵدەوەشێنن، کە بۆشایین بە پەردە دەورەدراون و ئەنزیمی ھەرسکەرییان تێدایە. زۆر لە جۆرە سەرەتاییەکان سەربەست دەژین، لەژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکدا. زۆر جۆرییان پلانکتۆنە گیانەوەرییەکان پێک دەھێنن. زۆر لە سەرەتاییە مشەخۆرەکان دەبنە ھۆی نەخۆشیی ترسناکی ھەچەشن بۆ مرۆڤ، وەک مەلاریا، سکچوونی ئەمیبیی، خەوە نەخۆشیی ئەفریقیی. ئەو سەرەتاییانەی کە لە ئاوە سازگارەکاندا دەژین، پارێزگاریی ھاوسەنگیی ناوەکییان دەکەن، و خانەکە لە ئاوی زیادە ڕزگار دەکەن لەڕێگەی گرژۆکە بۆشاییەوە. [1]
ئەم وتارە سەبارەت بە زیندەوەرە سەرەتاییەکان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە سەرەتاییەکان (روونکردنەوە).