زمانە ڕۆمانسییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانە ڕۆمانسییەکان[1][2][3] ھەروەھا بە زمانە لاتینییەکان ناسراون[4] زمانەکانی ڕەچەڵەکی لاتینین و یەکێکن لە لقەکانی زمانە ھیندی و ئەورووپییەکان.[5][6] زۆربەیان لە باشووری ئەورووپان. گرنگترینیان بریتین لە زمانی ئیتاڵی، فەڕەنسی، ئیسپانی، پورتوگالی، ڕۆمانی و زمانی کەتەلۆنی. ھەروەھا زمانەکانی وەک ئۆکسیتان، گالیسی، والۆن و ڕۆمانش و کۆرسیکی کەمتر قسەیان پێدەکرێت.
لە سەدەکانی ناوەڕاستدا پێش ئیسلام، زمانی لاتینی زمانێکی ھاوبەشی پەیوەندی بووە بۆ زانست و بازرگانی و پەیوەندیی نێوان گەلان کە قسە دەکەن بە زمانی جیاواز بەتایبەت لە حەوزی دەریای ناوەڕاستدا. زمانە ڕۆمانسییەکان لە زمانی لاتینی ڕەسەن وەرگیراون، کە زمانی سەرباز و کۆیلەکانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی بووە.
بەھۆی داگیرکاری ئیسپانی و فەڕەنسییەوە، ئەم زمانانە چوونە ناو زۆر شوێنی جیھانەوە، بە تایبەت کیشوەرەکانی ئەمریکای باکوور و ئەفریقا، وەک زمانی دایک نزیکەی ٦٠٠ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیھان قسەی پێدەکەن.