زمانی قەشقایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی قەشقایی یان دیلی قەشقایی (ھەروەھا بە قەشقەیی، کاشکەی، قاشقەی و قەشقا یان کاشکا دەخوێندرێتەوە) زمانێکی ئۆغوزی تورکییە کە گەلی قەشقایی قسەی پێدەکەن، قسەپێکەرانی ئەم زمانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە پارێزگای فارس لە باشووری ئێران کۆدەبنەوە. بە زۆری ئەم زمانە بۆ تورکەکان ئاشنایە و نزیکە لە زمانی تورکییەوە[kurdish-alpha 1][1][2]
زانیاریی خێرا قەشقایی, قسەی پێدەکرێ لە ...
قەشقایی | |
---|---|
قشقايی ديلى، Qašqāyī dili قەشقایی، کاشکەی، کاشکا، قەشقەیی | |
قسەی پێدەکرێ لە | ئێران |
ناوچە | فارس، ئەسفەھان، بووشەھر، چوارمەحاڵ و بەختیاری، کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد خووزستان |
ڕەگەز | ٢٫٠٠٠٫٠٠٠ (گەلی قەشقایی) |
ژمارەی ئاخێوەران | ١٫٠ ملیۆن (٢٠٢١) |
بنەماڵەی زمان | زمانی تورکی
|
سیستەمی نووسین | ڕێنووسی فارسی |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | – |
دایخە
زمانی قەشقایی پەیوەندییەکی نزیکی زمانی ئازەرییەوە ھەیە، و ھەندێک ھۆزی قەشقایی زیادتر پەیوەندییان لەگەڵ زمانی تورکیی خوارینی ئێراندا ھەیە.[3]