دانگ تی نگۆک تینە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دانگ تی نگۆک تینە (Đặng Thị Ngọc Thịnh؛ لە دایکبووی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٩) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ڤیەتنامییە،[1][2] ئەو لە ئێستادا و لەوەتەی ٨ی نیسانی ٢٠١٦ بووە جێگری سەرۆکی ڤییەتنام.[3] ئەو بۆ ماوەی مانگێک بە وەکالەت بووە سەرۆکی ڤیێتنام ئەمەش کاتێک بوو کە تران دای کوانگ، سەرۆکی وڵات کۆچی دوایی کرد لە ڕۆژی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠١٨، کارەکانی دانگ وەک سەرۆک لەدوای ھەڵبژاردن و سوێند خواردی سەرۆکی نوێ لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ کۆتایی ھات. ئەو بووە یەکەم سەرۆکی ژن لە ڤیەتنام.[4]
زانیاریی خێرا دانگ تی نگۆک تینە, لەدایکبوون ...
دانگ تی نگۆک تینە | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٩-١٢-٢٥) ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٩ (تەمەن ٦٤ ساڵ) Duy Trinh، ڤیێتنام |
پیشە | سیاسەتوان |
پۆستەکان | member of the National Assembly of Vietnam، Vice President of Vietnam، President of Vietnam |
ئەندامی حیزبی | Communist Party of Vietnam |
دایخە
دانگ لە دوای سوونگ چینگ لینگ، بووە ژنێکی دیکە کە سەرۆکایەتی وڵاتێکی کۆمۆنیست بکات. دانگ لە کاتی ھەڵبژاردنی وەک جێگری سەرۆک ئەوا ٩١٫٠٩٪ دەننگەکای پەرلەمانی بردەوە.[5] ئەو لەوەتەی ١٩ی تشرینی دووەمی ١٩٧٩ بووەتە ئەندام لە حیزبی کۆمۆنیستی ڤیێتنام.