خۆزێ موخیکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆزە ئالبێرتۆ پیپی مۆخیکا کۆردانۆ، (٢٠ی ئایاری ١٩٣٥) کەسایەتی ڕامیاری ئۆرۆگواییە، لە ١ی ئازاری ٢٠١٠ تا ١ی ئازاری ٢٠١٥ سەرۆک کۆماری وڵاتی ئوروگوایبوو لە ئەمریکای باشوور و ھەژارترین سەرۆک کۆماری جیھانە [1][2]، سامانی ئەو سەرۆک کۆمارە ئۆتۆمبێلێکی فولوکس ڤاگۆنی مۆدیل ١٩٨٧ و بەھاکەی تەنھا ھەزار و ٩٠٠ دۆلارە و تراکتۆرێکێکی کۆنیشی ھەیە[2]، سەرۆک کۆماری ئوروگوای ھیچ ھەژمارێکی بانکی نییە[3] و لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ماڵێکدا ژیان بەسەر دەبەن، کە ھاوسەرەکەی خاوەنییەتی، ھاوکاتی کاری ڕامیاری ناوبراو سەرقاڵە بە کاری کشتووکاڵی لە باخچەی ماڵەکەیدا.[4][5]
زانیاریی خێرا خۆزە موخیکا, لەدایکبوون ...
خۆزە موخیکا | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٠ ئایاری ١٩٣٥ |
پیشە | سەرۆکی ئۆرۆگوای |
حیزبی سیاسی | برۆد فرۆنت |
ئایین | بێ ئایین |
ھاوسەر | لۆسیا تۆپۆلانسکی |
واژوو | |
دایخە