خالیدە زیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خالیدە زیا (بە زمانی بەنگالی: খালেদা জিয়া، لە دایکبووی ١٩٤٥) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی بەنگلادیشییە. ئەو لە ماوەی ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ تاکوو ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦، بوو بە ٩یەمین سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش.[1] ئەو یەکەم ژنە بەنگلادیشییە کە ئەم پۆستەی وەرگرتبێت، هەروەها لە نێو وڵاتانی ئیسلامیی وەک دووەم ژن لەدوای بێنەزیر بوتۆ پۆستی سەرۆک وەزیراننی حکوومەتێکی دیموکراتی وەربگرێت. ئەو ژنی سەرۆکی پێشووی بەنگلادیش، زیا رەحمانە. ئەو لە ئێستادا سەرۆکی حیزبی ناسیۆنالیتی بەنگلادیشییە، کە لە حەفتاکان لەلایەن ڕەحمانی هاوسەرییەوە دامەزرابوو. ئەو لە سێ خوولی پەرلەمانی بەنگلادیش، ئەندام پەرلەمان بووە لە ماوەی ١٩٩١ بۆ ٢٠٠٦.
خالیدە زیا | |
---|---|
بە بەنگلادێشی: খালেদা জিয়া | |
لەدایکبوون | (١٩٤٥-٠٨-١٥) ١٥ی ئابی ١٩٤٥ (تەمەن ٧٨ ساڵ) Dinajpur، بەنگلادێش |
ھاوسەر | Ziaur Rahman |
منداڵ | Arafat Rahman، Tarique Rahman |
زمانی زگماکی | زمانی بەنگلا |
پیشە | سیاسەتوان |
ئەندامی حیزبی | Bangladesh Nationalist Party |
ئایین | ئیسلام |
باری تەندرووستی | باداریی جومگەکان |
لە ساڵی ٢٠٠٤ لە پلەی ١٤،[2] لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پلەی ٢٩،[3] لە ساڵی ٢٠٠٦ لە پلەی ٣٣ی پێرستێکی گۆڤاری فۆربیس هات بۆ ١٠٠ بەهیزترین ژنانی جیهان.[4]