حەلیمە یەعقووب
From Wikipedia, the free encyclopedia
حەلیمە یەعقووب (بە ئەلفووبێی جاوی: حليمه بنت يعقوب؛ لە دایک بووی ٢٣ی ئابی ١٩٥٤) ژنە سیاسەتوانی سینگاپوورەییە. ئەو لەوەتەی ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٧ بووەتە ٨ەمین سەرۆکی سینگاپوور. هەر لەو ڕۆژەوە بووەتە ڕاوێژکار (سەرۆک)ی زانکۆی نەتەوەیی سینگاپوور. حەلیمە پێشتر لە ماوەی ١٤ی کاننوونی دووەمی ٢٠١٣ تاکوو ٧ی ئابی ٢٠١٧، سەرۆکی پەرلەمانی سینگاپوور بوو، ئەو ٩ەیەمین کەس بوو ئەم پۆستە وەربگرێت لە سینگاپوورە.
حەلیمە یەعقووب | |
---|---|
بە مالیزی: Halimah Binti Yacob / حاليمه بنت يا | |
لەدایکبوون | (١٩٥٤-٠٨-٢٣) ٢٣ی ئابی ١٩٥٤ (تەمەن ٦٩ ساڵ) سینگاپوور، سینگاپوور |
Patronym or matronym for this person | Yacob |
ھاوسەر | Mohammed Abdullah Alhabshee |
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | National University of Singapore |
پۆستەکان | Member of the Parliament of Singapore، President of Singapore، Member of the Parliament of Singapore، Speaker of the Parliament of Singapore |
پەروەردە | Tanjong Katong Girls' School، National University of Singapore، Singapore Chinese Girls' School |
Affiliation string | Singapore Government |
ئەندامی حیزبی | People's Action Party |
ئایین | ئیسلام |
باری تەندرووستی | کۆڤید-١٩ |
وێبگە | https://www.istana.gov.sg/ |
بەستەری وەسفکراو | https://www.tatlerasia.com/people/halimah-yacob |
لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٨ بۆ ١٩٨١، لە زانکۆی سینگاپوور بەشی یاسای تەواوکرد، بووە خاوەنی بڕواننامەی بەکالۆریۆس لە یاسا. دواتر لە زانکۆی نەتەوەیی سینگاپوور، بڕواننامەی ماستەری لە یاسا وەرگرت. دوای ئەوە، لە ڕۆژی ٧ی تەممووزی ٢٠١٦، لەلایەن هەمان زانکۆوە بڕواننامەی دکتۆرای شانازی پیدرا.[1]
حەلیمە لە ساڵی ٢٠١٩، لەلایەن حکوومەتی عەرەبستانی سعوودیە خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی مەلیک عەبدولعەزیزی پێدرا.