جیھانی سۆفیا
ڕۆمانێکە لە نووسینی یۆستاین گاردەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
جیھانی سۆفیا (بە نەرویجی: Sofies verden) ڕۆمانێکی ساڵی ١٩٩١ە لە نووسینی نووسەری نەرویجی یۆستاین گاردەر. ڕۆمانەکە باسی سۆفی ئامندسن دەکات، کە گەنجێکی نەرویجییە کە پێشکەش کراوە لە مێژووی فەلسەفەدا لەلایەن ئالبێرتۆ نۆکس، کە فەیلەسووفێکی تەمەن ناوەڕاستە.
زانیاریی خێرا نووسەر, سەردێڕی سەرەکی ...
نووسەر | یۆستاین گاردەر |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Sofies verden |
وڵات | نەرویژ |
زمان | نەرویجی |
چەشن | ڕۆمانی فەلسەفی |
بڵاوکەرەوە | بێرکڵی بووکس، فاررار، سترۆس ئاند جیرۆکس (ھاردکەڤەرە ڕەسەنەکە)، ماکمیڵان (دەنگی) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٩٩١ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩٩٤ |
جۆری کتێب | چاپ (ھاردکەڤەر و پەیپەرباک) و کتێبی دەنگیی (ئینگلیزی، سیدی و داونڵۆد) |
لاپەڕەکان | ٥١٨ لاپەڕە |
ژپنک (ISBN) | 978-1-85799-291-5 ISBN 978-1-4272-0087-7 ISBN 978-1-4272-0086-0 |
OCLC | ٢٤٦٨٤٥١٤١ |
LC Class | MLCM 92/06829 (P) |
دایخە
جیھانی سۆفیا بوو بە پڕفرۆشترین کتێب لە نەرویجدا و خەڵاتی ئەدەبیی ئەڵمانیی گەنجانی بردەوە لە ساڵی ١٩٩٤دا. وەرگێڕانە ئینگلیزییەکە لە ساڵی ١٩٩٥دا بڵاوکرایەوە، وە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی جیھان لەو ساڵەدا. بە گوێرەی ساڵی ٢٠١١ ڕۆمانەکە وەرگێڕدراوەتە سەر پەنجاونۆ زمان، لەگەڵ زیاتر لە چل میلیۆن کۆپیی چاپ فرۆشراوە.[1] ئەمە سەرکەوتووترین ڕۆمانی نەرویجییە لەڕووی بازرگانییەوە لە دەرەوەی نەرویجدا، وە کراوە بە فیلم و یاری کۆمپیوتەریش.