جی تی ئەی ٥
یاری ڤیدیۆیی / From Wikipedia, the free encyclopedia
گەورەدزی ئۆتۆمۆبیلەکان بەشی ٥ (بە ئینگلیزی: Grand Theft Auto V) یاریەکی جیھانی کراوەی ئاکشن و سەرکێشیە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆکستار نۆرتەوە گەشەی پێدراوە و ڕۆکستار گەیمز بڵاویکردۆتەوە.[1]
جی تی ئەی ٥ Grand Theft Auto V | |
---|---|
پەرەپێدەر | ڕۆکستار نۆرت |
بڵاوکەرەوە | ڕۆکستار گەیمز |
بەرھەمھێنەر | لێسلی بێنزیس عیمران سەروەر |
شێوەساز | لێسلی بێنزیس عیمران سەروەر |
بەرنامەساز | ئادام فۆولەر |
ھوونەرمەند | ئاڕۆن گاربوت |
نووسەر | دان ھاوسەر ڕوپەرت ھەمفایەر مایکڵ ئەنوۆرث |
ئاوازدانەر | وودی جاکسن |
زنجیرە | زنجیرەی یاری جی تی ئەی |
بزوێنەر | مەکینەی تایبەتی ڕۆکستار بۆ یاری |
سەکۆ | مایکرۆسۆفت ویندۆز پلەی ستەیشن ٤ پلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠ ئێکس بۆکس وان |
بڵاوبوونەوە | پلەی ستەیشن ٣ ئێکس بۆکس ٣٦٠ ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ پلەی ستەیشن ٤ ئێکس بۆکس وەن ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ |
چەشن | ئەکشن، سەرکێشی |
شێواز | یاری یەک کەسی دوو کەسی (سەرھێڵ) |
یاریەکە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بۆ پلەی ستەیشن ٣ و ئێکس بۆکس ٣٦٠ بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ پلەی ستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس وەن و لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٥ بۆ سیستەمی ویندۆز. یاریەکە یەکەم یاری زنجیرەکەیە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣ەوە کە ئەوکات جی تی ئەی ٤ دەرچوو. چیرۆکەکەشی باسی ویلایەتێکی خەیاڵی سان ئەندریاس دەکات کە تێیدا سێ تاوانبار بەناوەکانی مایکڵ و ترێڤەر و فڕانکی ھەڵدەستن بە دزینی بانکەکان لەکاتێکدا لەلایەن دەزگاکانی حکومەتەوە چاودێریەتی توند دەکرێن، جگە لەوەش چیڕۆکی یاریەکە لەشارێکی خەیاڵیە بەناوی لۆس سانتۆس کە سەرچاوەی لە شاری لۆس ئەنجلسەوە وەرگرتووە.[2]
گەشەپێدانی یاریەکە دوای دەرکردنی بەشی چوارەمی یاری (جی تی ئەی ٤) دەستپێکرد. تیمی گەشەپێدانی یاریەکە بریتی بوون لەھەمان ئەو تیمانەی کە پێشووتر یاریەکانی (ڕێد دێد ڕیدێمپشن) و یاری (Max Payne 3)یان نەخشاندبوو و درووستکردبوو. یەکەم ھەنگاوی گەشەپێدانەکە بریتی بوو لە درووستکردنی جیھانێک بۆ یاریەکە کە یاریکەر ھەست بە ڕاستەقینەییەکی زۆر بکات بۆیە ھەڵسان بە دانانی تیمێکی تایبەت بۆ گەڕان بە دەوروبەری کالیفۆڕنیا و لۆس ئەنجلس تاکو بتوانن بیرۆکەی نەخشەی یاریەکەی لێوەرگرن. ساوندتراک یاخود مۆسیقاکانی نێو یاریەکە لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە ئامادە کرابوون کە بەماوەی حەوت ساڵ گۆرانیەکانن کۆکردبەوە.[3]