تیۆریی فۆرمەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆریی فۆرمەکان یا تیۆریی ئایدیاکان ئەو تیۆرییە یا ئەو جیھانبینییە فەلسەفییەی ئەفلاتوونە کە دەڵێ جیھانی فیزیکی لە چاو جیھانی ئایدیاگەلی ھەمیشەیی و بنچینەیی و نەگۆڕدا، کەمتر ڕاستەقینە و واقیعییە. بە پێی ئەم تیۆرییە، ئایدیاکان یا فۆرمەکان زاتی ناماددیی شتەکانن، یانی ھەموو شتە ماددییەکانی جیھانی ئێمە کۆپی و دەمەلاسکەی ئەوانەن. ئەفلاتوون تەنیا لە زمانی کەسایەتییەکانی ناو دیالۆگەکانیەوە (پێش ھەموو کەس لە زمانی سوقراتەوە) باسی ئایدیا و فۆرم دەکا. قسەکانی وانیش ئەوە دەخاتە مێشکەوە کە تەنیا شتانی ھێژای توێژینەوە کە دەتوانن ناسیاری و زاناییمان بۆ بەرھەم بێنن ھەر ئەم ئایدیا و فۆرمانەن.[1]
تیۆریی فۆرمەکان بە چارەسەرێکی کلاسیکی پرسی تێکڕایییەکان ڕەچاو دەکرێ.[2]