ئیدیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە فەلسەفەدا، ئیدیا دوو مانای تا ڕادەیەک لێکجیاوازی ھەیە:[1]
لە سەدەکانی حەڤدەیەم و ھەژدەیەم بەم لاوە، ئیدیا بەو وێنەیە ئەوترێ کە کاتێ مرۆڤ بیر بکاتەوە لە زەینیدا دروست ئەبێ.[2] بەڵام، لە فەلسەفەی ئەفلاتووندا، «ئیدیاکان» یان «فۆرمەکان» زەینی نین، بەڵکوو عەینی و نەگۆڕ و ناماددین کە زەین بە چەشنێ لیان تێ ئەگا و بۆ پۆلاندنی شتەکانی ناو ئەم دنیایە بە کاریان دێنێ؛ دنیایەک کە ئەفلاتوون پێی وایە گشت دیاردەکانی، لاسایییەکی زڕ و کز لەو ئیدیا و فۆرمانەن.[1]
ئەو باوەڕە میتافیزیکییە کە پێی وایە واقیع دروستکراوی زەینە یا بەتوندی بەستراوە بە ئیدیاکانەوە، ئایدیالیزم یا ئیدیاباوەڕیی پێ دەوترێ.