تۆپی پێ
جۆرێکی چالاکییە لەنێوان دوو یانەی وەرزشی بە تۆپێک لەنێو یاریگایەکدا / From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆپی پێ یان تۆپانێ (بە ئینگلیزی: Association football) وەرزشێکە کە لە نێوان دوو یانە بەڕێوەدەچێت، هەریەکەیان لە ١١ یاریزان پێکدێن. یاریزانان بە بەکارهێنانی پێیەکانیان تۆپەکە لە ناو یاریگادا دەجوڵێنن. ئامانجی یاییەکە ئەوەیە گۆڵی زیاتر لە تیپی بەرامبەر بکرێت بە بردنی تۆپەکە بۆ تۆڕی گۆڵی بەرامبەر. یارییەکان بریتین لە دوو گێمی ٤٥ خوولەکی، و بە گشتی ٩٠ خوولەک دەخایەنن. زیاتر لە ٢٥٠ ملیۆن خەڵک لە سەروو ٢٠٠ وڵات وەرزشەکە ئەنجام دەدەن. تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە جیهاندا.
بەرزترین بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی | فیفا |
---|---|
نازناو (کان) | دووگۆڵی، فوتباڵ، یارییە جیھانییەکە |
یەکەم یاری | ناوەڕاستی سەدەی (١٩)، بەریتانیا |
تایبەتمەندییەکان | |
بەرکەوتن | بەڵێ |
ڕەگەزی تێکەڵا | نێر و مێ (بە پێشبڕکێی جیاواز) |
پۆلێن کردن | وەرزشی تیپ، وەرزشی تۆپ |
کەرەستە | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن | یاریگای تۆپی پێ |
ئۆڵمپی | بەشێک لە پرۆگرامی یارییە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین لە ساڵی (١٩٠٠) بۆ (١٩٢٨) لە ساڵی (١٩٣٦) گەڕاوەتەوە بۆ پرۆگرامی یاریە ئۆڵۆمپییەکانی ھاوین تا ئێستا. |
تۆپی پێ بە پێی چەند یاسایەک هەڵدەسەنگێنرێت، ئەو یاسایانە دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی ١٨٦٣، و لەوەتەی ١٨٨٦ لەلایەن ئەنجومەنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ پارێزراون. چێوەی تۆپی پێ ٦٨–٧٠ سەنتیمەترە. دوو تیپەکە ڕکابەری دەکەن تا گۆڵ لە یانەی بەرامبەر تۆماربکەن. لە کاتی یاریکردندا، یاریزان بە گشتی قاچیان بەکاردێنن، بەڵام دەتوانن هەر ئەندامێکی جەستە بۆ کۆنترۆڵکردن و شووتکردنی تۆپەکە بەکاربێنن، جگە لە شان و دەستیان. تەنیا گۆڵپارێزان ڕێگەیان پێدەدرێت دەست و شانیان بەکاربێنن، ئەمەیش تەنیا لە ناوچەی لێدانی سزا. ئەو تیپەی کە گۆڵی زیاتر تۆماربکات دەبێتە براوەی یارییەکە. لەوانەیە لە کاتی یاریدا، گۆڵێک لەبەر چەند هۆکارێک ڕەتبکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی گۆڵەکە ئۆفساید بووبێت یاخوود فاوڵێک ڕوویدابێت. ئەگەر دوو یانەکە یەکسان بوون لە ژمارەی گۆڵی تۆمارکراودا، یارییەکە بە یەکسانی کۆتاییدێ، ئەگەر فۆرماتی یارییەکە جیاواز بوو دەکریت بچێتە کاتی زیادکراو یانیش لێدانی یەکلاکەرەوە.[1]
تۆپی پێ لەلایەن ڕێکخراوی فیفا سەرپەرشتی دەکرێت. فیفا ٦ کۆمەڵەی کیشوەری لەخۆدەگرێت؛ ئەی ئێف سی، سی ئەی ئێف، کۆنکاکاف، کۆنمیبۆڵ، کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئۆقیانووسیا، و یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا. لەو کۆمەڵانەدا، کۆنمیبۆڵ کۆنترینیانە و دامەزراندنی بۆ ساڵی ١٩١٦ دەگەڕێتەوە. دامەزراوە نەتەوەییەکان (وەک یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا و یەکێتیی تۆپی پیی ژاپۆن) تۆپی پێ لە وڵاتی خۆیان بە شێوەی پیشەگەری و ئاسایی بەڕێودەبەن، لەگەڵ ئەوەش پاڵاوتنی تۆپی پێ دادەڕێژن. ئاست بەرزترین پاڵاوتنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ جامی جیهانیی فیفا و جامی جیهانیی تۆپی پێی ئافرەتانە. جامی جیهانیی پیاوان لە ڕووی بینەرەوە زیادترە لە یارییەکانی ئۆلمپیک، و پڕبینەرترین پاڵاوتنی وەرزشییە لە جیهاندا.[2] دوو بەناوبانگترین پاڵاوتنەکانی تۆپی پێی ئەورووپا بریتین لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و خولی پاڵەوانەکانی ئەوڕووپای ئافرەتان. لەوەتەی ٢٠٠٩، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای پیاوان پڕبینەرترین ڕووداوی وەرزشییە کە ساڵانە ئەنجام بدرێت.[3]