تانسو چیللەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
تانسو چیللەر (بە زمانی تورکی: Tansu Çiller؛ لە دایکبووی ٢٤ی ئایاری ١٩٤٦، ئەستەمبوڵ) ژنە سیاسەتوان و ئابووریزانی تورکییە. ئەو لە ماوەی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٣ تاکوو ٦ی ئازاری ١٩٩٦، وەک ٢٢ەمین سەرۆک وەزیرانی تورکیا کاری کرد.[1] ئەو بەیەکەم سەرۆک وەزیرانی ژن لە مێژووی تورکیا دادەنرێت. بەر لەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێت، ئەو لە چەند پلە و پۆستێکی باڵای دیکە کاری کردووە لەوانە، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بوو لە ماوەی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٩٦ تاکوو ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٧، لە کابینەکەی نەجمەدین ئەرباکان، لە هەمان کات و ماوەشدا وەزیری دەرەوەی تورکیا بوو. لە ماوەی ٢١ی تشرینی دووەمی ١٩٩١ بۆ ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٩٣، وەزیری دەوڵەت بوو بۆ کارووباری ئابووری.[2]
تانسو چیللەر | |
---|---|
بە تورکی: Tansu Çiller | |
لەدایکبوون | (١٩٤٦-٠٥-٢٤) ٢٤ی ئایاری ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ) ئەستەمبوڵ، تورکیا |
باوک | Necati Çiller |
ھاوسەر | Özer Uçuran Çiller |
پیشە | ئابووریناس، دیپلۆمات، سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ |
شوێنی کارکردن | Boğaziçi University |
پەروەردە | Boğaziçi University، زانکۆی یەیڵ، University of Connecticut، Robert College، Mount Ida College |
ئەندامی حیزبی | True Path Party |
خەڵاتەکان | doctor honoris causa of Keiō University |
تانسو چیللەر لە ماوەی ١٣ی حوزەیرانی ١٩٩٣ تاکوو ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٢، سەرۆکی حیزبی ڕێگای ڕاستیی بوو لە تورکیا. لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ لە کارکردنی لە بواری سیاسەت خۆی خانەنشین کرد.[3] ئەو لە زانکۆی بۆسفۆر بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە ئابووری بەدەستهێنا. دواتر لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکا درێژەی بە خوێندنی دا.[1]
لە ماوەی سەرۆکوەزیرانی تانسو چیللەر، چەندین ڕاپۆرت لەلایەن ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرایەوە لەسەر خاپوورکردنی گوند و شارۆچکە کوردییەکان، هەروەها سووکایەتی و دەستدرێژی سێکسی کردنە سەر هاوڵاتیانی سڤیلی کورد لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە. ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ١٩٩٦ بڵاوکرانەوە.[4][5]