تاریا ھالۆنین
From Wikipedia, the free encyclopedia
تاریا کارینا ھالۆنین (Tarja Halonen؛ لە دایکبووی ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئازاری ٢٠٠٠ تاکوو ١ی ئازاری ٢٠١٢ بووە ١١ەمین سەرۆکی فینلاند. بەر لەوەش لە ماوەی ١٣ی نیسانی ١٩٩٥ تاکوو ٢٥ی شووباتی ٢٠٠٠، وەزیری کارووباری دەرەوەی فینلاد بوو، هەروەها لە ماوەی ٢٨ی شووباتی ١٩٩٠ تاکوو ٢٦ی نیسانی ١٩٩١ بووەتە وەزیری داد.[1][2]
تاریا ھالۆنین | |
---|---|
بە فینلەندی: Tarja Kaarina Halonen | |
لەدایکبوون | (١٩٤٣-١٢-٢٤) ٢٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ (تەمەن ٨٠ ساڵ) ھێلسینکی، فینلاند |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Tarja Kaarina Halonen |
ھاوسەر | Pentti Arajärvi |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kari Pekkonen |
منداڵ | Anna Halonen |
زمانی زگماکی | زمانی فینلاندی |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پەروەردە | زانکۆی ھێلسنکی |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Finland |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2006 Finnish presidential election، 2000 Finnish presidential election |
ئایین | Lutheranism |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2004 |
ئەندامی | Parliamentary Assembly of the Council of Europe، Club of Rome |
وێبگە | http://www.presidenthalonen.fi/ |
تاریا ھالۆنین لە ساڵی ١٩٧١ بووە ئەندام لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی فینلاند. ئەو لە ماوەی ٢٤ی ئازاری ١٩٧٩ تاکوو ٢٩ی شووباتی ٢٠٠٠ ئەندام بووە لە پەرلەمانی فینلاند. لە ساڵی ٢٠٠٠، هاوسەرگیری لەگەڵ پڕۆفیسۆری یاساناس پێنتی ئاریاڤی کرد، بەیەکەوە کچێکیان هەیە بەناوی ئانا. تاریا بە کارکردن وەک چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ژن و کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە ناسراوە، ئەو لە هەشتاکان، بووە سەرۆکی ڕێکخراوی سیتا کە پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازەکان دەکرد، لە ئازاری ٢٠١٣ لەبەردەم ڕای گشتی ڕایگەیاند کە ئەو پشتگیری لە هاوسەرگیری هاوڕەگەزخوازەکان دەکات.[3]
لە ساڵی ٢٠٠٩، لەلایەن گۆڤاری فرۆربیس بەیەکێک لە ١٠٠ بەهێزترین ژنانی جیهان دیاریکرا.[4] ئەو ئەندامە لە ئەنجومەنی ژنانی سەرکردەی جیهان. هەروەها ئەندامە لە یانەی مەدرید، دامەزراوەیەکە بۆ پشتگیریکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەبارەی دیموکراسی لە وڵاتانی جیهان.[5]