بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان (بە ئینگلیزی: Infrastructure Asset Management) بریتییە لە بەکارھێنانی تەکنیکەکانی بەڕێوەبەرایەتیی سامان بۆ مەبەستی بەڕێوەبردنی باشتری ژێرخانەکان. کاتێک قسە لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان دەکرێت، زیاتر مەبەست لە ژێرخانە فیزیکییەکان وەک ڕێگە، پرد، تۆڕی ئاو و زێرابە،[1] بەڵام ئەم پێناسەیە دەکرێت بەربڵاوتر بکرێتەوە و تێکڕای ژێرخانە ڕەقەکان و ژێرخانە نەرمەکان بگرێتەوە. لە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکاندا پێویستە بازنەی ژیانی ژێرخانەکان لە بەرچاو بگیرێت. واتە ھەر بڕیارێک کە دەدرێت بە ڕچاو کردنی ھەموو خەرجەکانی ژێرخانەکە بدرێت، ھەر لە سەرەتای دروست کردنیەوە ھەتا لەناوبردنی. لەبەر ئەوەی لە زۆربەی وڵاتەکانی جیھاندا ژێرخانەکان دەوڵەتین، حکوومەتەکان لە ئاستی جیاوازدا، وەک فێدراڵ، ئوستان و شار، پلانی بەڕێوەبەرایەتیی سامان بۆ ژێرخانەکان دادەڕێژن.[2]