بەرد
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرد یان کەڤر یان کوچک تەنێکی سروشتییە، شڵخەیەکی ڕەقەوبووە لە یەک یا چەند ماددەی کانگایی و نیوەکانگایی. [1] بۆ نموونە، گرانیت، کە بەردێکە لە زۆر شوێندا ھەیە، تێکەڵێکە لە ماددەگەلی کانگاییی کوارتز و فێڵدسپار و بایۆتایت. چینی ڕەقی دەرەوەی گۆی زەوی، لیتۆسفێر، لە بەرد دروست بووە.
بە درێژەی مێژوو مرۆڤ بەزۆری بەردی بەکار ھێناوە. کانزا و ماددە کانگایییەکانی ناو بەردەکان لە دروستبوون و پەرەگرتنی ژیاری ئینسانیدا جیێ دیاری خۆیانیان ھەیە. [2]
بەردەکان بە پێی شێوازی دروستبوونیان پۆلێن دەکرێن بەسەر سێ جۆری سەرەکیدا: ئاگرین، مێتامۆرفیک و نیشتوو.
زانستی بەردناسی (petrology) کە لە بەردەکان دەکۆڵێتەوە یەکێکە لە گرنگترین لقەکانی زەویناسی.