بۆلشێڤیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
بۆلشێڤیک (بە ڕووسی: большевики) وشەیەکی ڕووسییە بە واتای زۆرینە، زۆربە و زۆرایەتی، دەستەیەک بوون لە حیزبی سۆسیالدیموکراتی مارکسیسیتی ڕووسیا کە لە دووەمین کونگرەی ئەو حیزبەدا لە ساڵی ١٩٠٣دا لێی جیا بوونەوە. سەرکردە و پێشەوای ئەوان لێنین بوو. بۆلشێڤیکەکان بەم کارە لە مۆنشێڤیکەکان (بە واتای کەمینە، کەمایەتی) جیا بوونەوە و دواتر بناغەی حیزبی کۆمۆنیستی سۆڤیەتیان دانا.[1]