ئەمیناتا تۆرێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمیناتا تۆرێ (Aminata Touré؛ لە دایکبووی ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی سەنیگالییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئەیلوولی ٢٠١٣ هەتاوەکوو ٤ی تەممووزی ٢٠١٤ بووە سەرۆک وەزیرانی سەنیگال. ئەو لە دوای مامی مادیۆر بۆیی، دووەم ژنە ئەم پۆستە لە سەنیگال وەربگرێت. ئەو پێشتر لە ساڵانی ٢٠١٢-٢٠١٣ بووەتە وەزیری داد.[1]
زانیاریی خێرا ئەمیناتا تۆرێ, لەدایکبوون ...
ئەمیناتا تۆرێ | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٦٢-١٠-١٢) ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢ (تەمەن ٦١ ساڵ) داکار، سێنیگال |
پیشە | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پۆستەکان | وەزیری داد، Prime Minister of Senegal |
پەروەردە | University of Burgundy |
ئەندامی حیزبی | Alliance for the Republic |
دایخە
لەماوەی پۆستی سەرۆک وەزیرانیدا ئەو بە گوتار و کەمپەینەکانی لە دژی گەندەڵی ناسرابوو، هەروەها لە کارەکانی پێشووتریشی کاری بۆ مافەکانی ژنان دەکرد.[2][3][4] ئەمیناتا تۆرێ هەڵگری بڕواننامەی دکتۆرایە لە بەڕێوەبردنی دارایی لەئاستی نێونەتەوەیی.