ئیمپریالیزمی زمانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپریالیزمی زمانی چەمکێکی زمانەوانیە کە تواناو دەسەڵاتی زمانێک دەسەپێنرێت بەسەر زمانەکانی تر ئەم دەسەڵاتەی زمان بە دەسەڵاتی سەربازی دەسەپێنرێت تا دەگاتە ئاستی خوگری. لە کۆن دا لە ڕێگای توانای سەربازیەوە ئەنجام دەدرا بەڵام لە کاتی ئێستادا ڕێگای ئابوری و ڕامیاری بەکاردێت کە لەپاڵ زمانەوە کەلتور و ڕۆشەنبیری زمانەکەش دەسەپێنرێت.[1]
لەکاتی ئێستادا ئەمێریکا ئیمپریالیزمی زمانی ئینگلیزی لە ڕێگای ھێزی ئابوریەوە بەسەر زمانەکانی تر خۆی دەسەپێنێت. ئەمیش لەڕێگای دامەزراندنی چەندین دەزگای ئابوری. وە ھەریەکە لە وڵاتانی سعودیا و ئێران ئیمپریالیزمی زمانی عەرەبی و فارسی لە ڕێگای ھێزی ڕامیاریەوە خۆیان بەسەر زمانەکانی ناوچەکانی دەوروبەریان دەسەپێنن. ئەمیش لەڕێگای دامەزراندی چەندین دەزگای ڕامیاری زمانەوانی.