ئۆبژە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆبژە زاراوەیەک لە زاراوەکانی فەلسەفەیە کە زۆرتر لە بەرامبەر سوبژەوە بەکار دێ. مەبەست لە ئۆبژە ئەو شتە دەرھەست یا بەرھەستەیە کە لە لایەن زەینی ناسکاری مرۆڤەوە (سوبژە) ئەکەوێتە بەر ناسین،[1] ئەو شتەیە کە شیاوی نیشاندان و ڕاگەیاندن و ناساندنە بە زەین. [2] بە زمانی سادەتر، سوبژە ئەوەیە کە ئەڕوانێ و بیر ئەکاتەوە و قسە ئەکا، ئۆبژە ئەوەیە کە پیا ئەڕوانرێ و بیری لێ ئەکرێتەوە و قسەی لێ ئەکرێ. [3]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
لە ھەندێ قوتابخانەی فەلسەفیدا ئۆبژە ھەمان زەینە و لە ھەندێ قوتابخانەی تردا بەتەواوی لە زەین جیاوازە.