ئرینا دیگوتینێ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئرینا دیگوتینێ (Irena Degutienė؛ لە دایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٤٩) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی لیتوانیییە، ئەو دوو جار بە وەکالەت بووەتە سەرۆک وەزیرانی لیتوانیا، سەرەتا لە جاری یەکەمیان ٤ی ئایاری ١٩٩٩ تاکوو ١٨ی ئایاری ١٩٩٩ لەماوەی بوو، هەروەها جاری دووەم لە ماوەی ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ تاکوو ٣ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩ بوو.
ئرینا دیگوتینێ | |
---|---|
بە لیتوانی: Irena Degutienė | |
لەدایکبوون | (١٩٤٩-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٤٩ (تەمەن ٧٤ ساڵ) Šiauliai، لیتوانیا |
پیشە | سیاسەتوان |
پەروەردە | Vilnius University |
ئەندامی حیزبی | Homeland Union – Lithuanian Christian Democrats |
خەڵاتەکان | Grand Cross of the Order of Vytautas the Great |
ئەو لە ماوەی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ تاکوو ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢، وەک یەکەم ژن پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی لیتوانیای وەرگرت.[1] هەروەها لە ماوەی ٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ تاوەکوو ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠ بوو بە وەزیری کار و ئاساییشی کۆمەڵایەتیی لیتوانیا. ئەو لە ماوەی ١٩٩٦-٢٠٠٠، لە شەش خوولدا هەڵبژێردراوە بۆ ئەندامبوون لە پەرلەمانی لیتوانیا.[2]
ئیرینا بەشی پزیشکی لە زانکۆی ڤیلنیوس تەواو کردووە، ماوەی بیست ساڵ لە نەخۆشخانەی خاچی سوور کاری کردووە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩، لەلایەن وڵاتی لیتوانیا خەڵاتی مێدالیای ڕێزلێنانی (Order of Vytautas the Great) پێدرا.[3]