ئالەنکا براتوشەک
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئالەنکا براتوشەک (بە زمانی سلۆڤینی: Alenka Bratušek؛ لە دایکبووی ٣١ی ئازاری ١٩٧٠) کەسایەتی ژنە سیاسەتواننی سلۆڤینییە. ئەو لەماوەی ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ هەتاوەکوو ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤ بووە حەفتەمین سەرۆک وەزیرانی سلۆڤینیا. بەر لەوەش لە ماوەی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ هەتاوەکوو ١٣ی ئازاری ٢٠٢٠، لە پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران بووە. ئەو یەکەمین سلۆڤینییە پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتبێت.[1] ئالەنکا لە ماوەی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠، وەزیری ژێرخان بوو. ئەو لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ سەرۆکی پارتی پۆزەتیڤی سلۆڤینیایی بوو، کە پارتێکی چەپڕەوی ناوەڕاستە.[2][3][4]
ئالەنکا براتوشەک | |
---|---|
بە سلۆڤێنی: Alenka Bratušek | |
لەدایکبوون | (١٩٧٠-٠٣-٣١) ٣١ی ئازاری ١٩٧٠ (تەمەن ٥٤ ساڵ) تسێلیە، سلۆڤێنیا |
منداڵ | Oskar Cvjetičanin |
پیشە | سیاسەتوان، ئابووریناس |
پەروەردە | University of Ljubljana |
ئەندامی حیزبی | Positive Slovenia، Liberal Democracy of Slovenia، Zares، Party of Alenka Bratušek، Freedom Movement |
ئالەنکا براتوشەک لە فاکەلتی زانستە سرووشتییەکان و تەکنەلۆژیا لە زانکۆی لوبلجانا بەکالۆریۆسی بەدەستهێنا. دواتر هەر لەو زانکۆیە ماستەری لە بەشی بەڕێوەبردن وەرگرت. بەر لەوەی بێتە ناو بواری سیاسەت، ئەو شەش ساڵان سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی بودجە بوو لە وەزارەتی دارایی.