گیاخۆر
From Wikipedia, the free encyclopedia
گیاخۆر ئاژەڵێکە لە ڕووی ئەناتۆمی و فیزیۆلۆژییەوە گونجاوە بۆ خواردنی مادەی ڕوەکی، بۆ نموونە گەڵا یان قەوزە دەریایییەکان، بۆ پێکھاتەی سەرەکی خۆراکەکەی. لە ئەنجامی خۆراکی ڕوەکییان، ئاژەڵە ڕوەکخۆرەکان بە شێوەیەکی گشتی بەشەکانی دەمیان گونجاوە لەگەڵ کڕەکڕ یان وردکردن. ئەسپ و ڕوەکخۆرەکانی تر ددانی تەختی پانیان ھەیە کە لەگەڵ وردکردنی چیمەن و توێکڵی دار و ماددە ڕوەکییە سەختەکانی تردا گونجاون.
ڕێژەیەکی زۆر لە گیاخۆرەکان فلۆرای ڕیخۆڵەیان ھەیە کە یارمەتیان دەدات مادەی ڕووەکی ھەرس بکەن، کە ھەرسکردنی قورسترە لە نێچیری ئاژەڵان.[1] ئەم فلۆرایە لە پرۆتۆزۆئان یان بەکتریا ھەرسکەرەکانی سێلولۆز پێکھاتووە.[2]