گارێس بەیل
From Wikipedia, the free encyclopedia
گارێس فڕانک بەیڵ (لەدایکبووی ١٦ی تەمموزی ١٩٨٩)، یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری وێڵزییە و وەک یاریزانی باڵ یاریی کردووە، دیارترینیان بۆ تۆتنهام و ڕیال مەدرید وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی و یەکێک لە باشترین یاریزانانی وێڵزی لە هەموو سەردەمێکدا دادەنرێت. [1] [2] [3] [4]بەیڵ لە یانەی ساوسهامپتۆن دەستی بە ژیانی پیشەگەری کردووە و لە هێڵی بەرگری چەپ یاری کردووە لە ساڵی ٢٠١١ خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمیەرلیگی پێ بەخشرا کە ئەوکات لەڕیزی یانەی تۆتنھام ھۆتسپێری ئینگلیزی یاری دەکرد.[5] لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ بەڕەسمی پەیوەندی کرد بەیانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی و بووە گرانترین یاریکەری تۆپی پێ. وە گارێس بەیڵ لە قوتابخانەی سەرەتایی نەیانھێشتووە بە قاچی چەپەی لێدان لێبدات چونکە قاچی چەپەی زۆر بەھێز بووە.لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا واز لە یاریکردن هێنا.
گارێس بەیل | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Gareth Bale | |
لەدایکبوون | (١٩٨٩-٠٧-١٦) ١٦ی تەممووزی ١٩٨٩ (تەمەن ٣٤ ساڵ) کاردیف، شانشینی یەکگرتوو |
وڵاتی وەرزش | وێڵز |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Gareth Frank Bale |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
بواری کار | تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | wing half |
پەروەردە | Whitchurch High School، Richard Taunton Sixth Form College |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٨ |
ڕەنگی قژ | قژی ڕەش |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦ |
خول | English Football League، پرێمیەرلیگ، خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، Major League Soccer |
خەڵاتەکان | Member of the Order of the British Empire |
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |