کارڵ گۆستاف یۆنگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کارڵ گۆستاف یۆنگ (YUUNG /jʊŋ/،[1][2] ئەڵمانی: [kaʁl ˈjʊŋ]؛ (لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٨٧٥ لە کێسویل، سویسرا–مردووی ٦ی حوزەیرانی ١٩٦١ زوریخ، سویسرا) دەروونشیکار و دەروونپزیشکێکی سویسری بوو، کە دەروونناسیی شیکارانەی داھێنا. کارەکانی یۆنگ تەنھا لە دەروونپزیشکیدا کاریگەریان نەبوو، بەڵکو لە توێژینەوە مرۆڤناسی و شوێنەوارناسی و وێژە و فەلسەفە و ئایینییەکانیشدا سودیان لێوەرگیراوە، لە ساڵی ١٩٠٦ لەگەڵ فرۆیددا دۆستایەتی کەوتووەتە نێوانیان تاوەکو ساڵی ١٩١٤ ھاوڕێبوون، بەڵام بەھۆی جیاوازی بۆچونەوە جیابونەتەوە، بەشێکی زۆری کارەکانی یۆنگ تا دوای مردنی بڵاونەکراونەتەوە، و ھەندێکیان تا ئێستاش بڵاونەکراونەتەوە.
کارڵ گۆستاف یۆنگ | |
---|---|
لەدایکبوون | کارڵ گۆستاف یۆنگ (١٨٧٥-0٧-٢٦) ٢٦ی تەممووزی ١٨٧٥ کێسویل، سویسرا |
مردن | ٦ی حوزەیرانی ١٩٦١(١٩٦١-٠٦-٠٦) (٨٥ ساڵ ژیاوە) زیورخ، سویسرا |
بوارەکان | دەروونپزیشکی، دەروونناسی، دەروونناسیی شیکارانە |
خوێندی باڵا | زانکۆی بازڵ |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | یوجین بلولەر |
ناسراوە بەھۆی | دەروونناسیی شیکارانە، جۆرە دەروونیەکان، گرێی دەروونی، نموونەی یەکەمی، ھاوکاتی، پێرسۆنا، ئەنیما و ئەنیمەس |
گاریگەرییەکان | یۆگن بلولەر، زیگمۆند فرۆید، فریدریش نیچە، ئارتەر شۆپنھاوەر |
گاریگەربوون | جۆسێف کامبڵ، ھێرمان ھیسە، جۆردن پێترسن، ئالان واتس |
ھاوسەر | ئێما یۆنگ |
واژوو |
یۆنگ چەند دەستەواژەیەکی زۆر گرنگ و نوێی بۆ دونیایی دەروونناسی ھێنا، وەکو پێرسۆنا و جۆرە دەروونیەکان و ھاوکاتی و گرێی دەروونی و دەروونگەرایی و کۆمەڵگەرایی