ڤیسواڤا شیمبۆرسکا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماریا ڤیسواڤا ئانا شیمبورسکا ناسراو بە ڤیسواڤا شیمبۆرسکا (شێوازی گۆکردنی پۆلەند: [viˈswava ʂɨmˈbɔrska]؛ ٢ی تەممووزی ١٩٢٣–١ی شوباتی ٢٠١٢) وەرگێڕ، نووسەر و شاعیری پۆلەندییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. بەشێک لە ھۆنراوەکانی کراونەتە گۆرانی بە زمانی پۆلەندی. کار و بەرھەمەکانی بۆ زمانی ئینگلیزی، زۆرێک لە زمانە ئەوروپییەکان، ھەروەھا زمانەکانی عەرەبی، عیبری، ژاپۆنی، فارسی و چینی وەرگێڕدراون.
زانیاریی خێرا ڤیسواڤا شیمبۆرسکا, بە پۆڵەندی: Wisława Szymborska ...
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا | |
---|---|
بە پۆڵەندی: Wisława Szymborska | |
لەدایکبوون | ٢ی تەممووزی ١٩٢٣ Kórnik، پۆڵەندا |
مردن | ١ی شوباتی ٢٠١٢(٢٠١٢-٠٢-٠١) (٨٨ ساڵ ژیاوە) کڕاکۆف، پۆڵەندا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Maria Wisława Anna Szymborska |
ھۆی مەرگ | شێرپەنجەی سییەکان |
شوێنی ناشتن | Rakowicki Cemetery |
باوک | Wincenty Szymborski |
دایک | Anna Szymborska |
ھاوسەر | Adam Włodek |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kornel Filipowicz |
کەسێکی دیار | Bronislaw Maj |
زمانی نووسین | پۆڵەندی |
بواری کار | ھۆنراوە، وتار |
پەروەردە | Jagiellonian University |
ئەندامی حیزبی | Polish United Workers' Party |
نەژاد | |
ئایین | بێخوایی |
شاکارەکان | Kot w pustym mieszkaniu |
ئەندامی | Polish Academy of Learning، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Bavarian Academy of Fine Arts، Stowarzyszenie Pisarzy Polskich، Polish Writers' Union |
دایخە
ڤیسواڤا شیمبۆرسکا لە ساڵی ١٩٩٦، خەڵاتی نۆبێلی لە وێژە (ئەدەبیات) وەرگرت.[1][2] لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی پۆلەندا مێدالیای ڕێزلێنانی ھەڵۆی سپی (Order Orła Białego) پێدرا.