زمانی فارسی
زمانێکە لە خێزانی زمانە ئێرانییەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی فارسی یان زمانی پارسی یەکێکە لە زمانە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان و بەشێکە لە خیزانی زمانە ئێرانییەکان. لە نێوان زمانە ئێرانییەکان، زمانی فارسی بەشێکە لە چڵی باشووری ڕۆژاوای لقی ئێرانی زمانە ھیندوئەوروپییەکان.[1] فارسی زمانی فەرمیی ئێرانە.[2] ئەگەرچی بەپێی دەستوور، زمانی فەرمیی وڵاتی تاجیکستان، تاجیکی[3] و ھی ئەفغانستانیش دەرییە[4] بەڵام بە شێوەیەکی نافەرمی زمانی ئەم وڵاتانەش بە فارسی دەناسرێ.[5][6][7][8][9][10][11][12] لە ئوزبەکستانیش خەڵکێکی زۆر بە فارسی قسە دەکەن. ئاخێوەرانی زمانی فارسی بە نزیکەی ١١٠ ملیۆن کەس دەخەمڵێن.[13]
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەنگەڵس لە نامەیەیەکدا بۆ مارکس دەنووسێ بۆ خوێندنەوەی ھونەری ڕۆژھەڵات ناچار بووم زمانی فارسی فێر بم، پێم زمانێکی سادە و شیرین بوو و نازانم بۆ چی ئەوانەی لە زمانێکی جیھانی دەگەڕێن، زمانی فارسی ھەڵنابژێرن.[14] فارسی ئەو زمانەیە حافز، سەعدی و فیردەوسی شیعریان پێگوتوە. مەولانا، ڕامان و فەلسەفە عیرفانییەکەی بە زمانی دەری ھۆنیوەتەوە. نەک بە تەنیا حەکیم و شاعیرانی فارسی زمان، بەڵکە شاعیر و وێژەوانانی زمانەکانی دیکەش وەک ئیقباڵ لاھووری بۆ باندۆڕ و جوانی قسەیان، سوودیان لە زمانی دەری بینیوە.[14]
زمان و ئەدەبیاتی فارسی پوختە و سیستەماتیک و ڕەوانە. زمانی کوردی لەگەڵ فارسی ڕیشەیەکی ھاوبەشیان ھەیە.
لە ھونەری جواننووسیدا، فارسی شێوەو یاساکانی نووسینی تایبەتی ھەیە و خەتی شکەستەیەی فارسییەو شێوەی ڕوونووس فارسیش تایبەتە. شێوەی نووسینی فارسی یان نووسینی تەعلیق وردەکاری زۆر تیایە و ٣ جۆر قەڵەم بەکاردێت لە نووسینەکانا بە ٣ قەبارەی جیاواز چونکە لە ھەندێ شوێنی نووسینی پیتەکان باریکتر ئەنوسرێت.