ژێرخان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ژێرخان (بە ئینگلیزی: Infrastructure) بە ئەو پێکھاتانە و سیستەمانە دەوترێت کە لە وڵات یان شارێکدا وەکوو بناغەیەک بۆ پەرە سەندنی ئابووری و بەڕێوە چوونی ژیانی خەڵک پێویستن. دوو جۆری سەرەکیی ژێرخانەکان بریتین لە ژێرخانی نەرم و ژێرخانی سەخت. ژێرخانی نەرم بریتین لەو ژێرخانانە کە بوونی فیزیکییان نیە وەکوو سیستەمی پەروەردە و سیستەمی تەندروستیی شارێک یان وڵاتێک. بەڵام ژێرخانی ڕەق ئەو پێکھاتانەن کە بوونی فیزیکییان ھەیە، بۆ نموونە وەکوو بەنداو، سیستەمی زێراب و سیستەمی ڕێگەکانی شار یان وڵاتێک. چۆنیەتیی بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی ژێرخانەکان یەکێک لە دڵەڕاوکێ سەرەکییەکانی حکوومەتەکانە لە سەدەی بیست و یەکەمدا. بەم بۆنەیەوە زۆرێک لە وڵاتان دەستیان کردووە بە بەڕێوەبەرایەتیی سامانی ژێرخانەکان.[1][2]
زانیاریی خێرا ژێرخان, لقی ...
دایخە