ڕوبع ئەلخالی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی ڕوبع ئەلخالی (بە عەرەبی: الربع الخالي) گەورەترین بیابانی لمی جیھانە، بەشێکە لە بیابانی عەرەبی، کە چوارەم گەورەترین بیابانی جیھانە سێ یەکی باشووری ڕۆژھەڵاتی نیمچە دوورگەی عەرەبی داگیردەکات، ڕوبع ئەلخالی لە ئێستادا لە نێوان چوار وڵاتدا دابەش بووە: سعودییە، یەمەن، عومان و ئیمارات، کە بەشی زۆری بیابانەکە دەکەوێتە ناو خاکی سعودیەوە بە ڕووبەری ٤٣٠ ھەزار کیلۆمەتر دووجا، کە بڕی ٦٧٬٧٪ کۆی تەنە لمییەکانی بیابانەکە لە سعودییە دایە تەپۆلکە لمییەکانی پتر لە ٣٠٠ مەتر بەرزدەبێتەوە و بە بەردەوامی دەجولێن.[1]
ڕوبع ئەلخالی | |
---|---|
بەشێکە لە | ڕۆژھەڵاتی ناوین |
ناو بە زمانی فەرمی | الربع الخالي |
وڵات | میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، عەرەبستانی سعوودی، یەمەن، عومان |
پۆتانی شوێن | ٢٠°٠′٠″N ٥٠°٠′٠″E |
ڕووبەر | ٦٨٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
یەکەم گەریدەی خۆڕھەڵاتناس کە سەردانی ئەم بیابانەی کردبێت بێرترام تۆماس (١٩٣١) و جۆن فلیپ (١٩٣٢) بوو.
سەرەڕای سەختی و نالەباری ناوچەکە و کەمی چالاکییە مرۆیییەکان، ناوچەکە دەوڵەمەندە بە نەوت و گازی سروشتی و کانزاتیشکدەرەکان، لمی شووشەو وزەی خۆر بۆیە چیتر بە واتای (روبع ئەلخالی)(گەرەکە چۆڵەکە) نایەت ھەروەک بانگیان دەکرد، ناوچەکە ئاوەدانە ئێستا لەگەڵ ناوەند و وێستگەکانی کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانیدا، فڕۆکە و ئۆتۆمبێل بە ئاسمان و زەویی خۆیدا دەسوڕێنەوە و پاشەکەوتی کانزاکانیان پەرتەوازە دەبێت.[2]