بیابان
ناوچەیەکی وشکی زەوی کە نیشتن لێی ڕوودەدات / From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابان ناوچەیەکی وشکی سەختی سرووشتیی ھەسارەیییە، کە بەزۆری زەویی تەخت و لێژن. ژینگەیەکی سەختە و دژایەتیی ژیانی ڕوەک و ئاژەڵان دەکات. خاکەکەی بەزۆری مردووە و خۆراکی کانزایی تێدا نییە یان زۆر کەمە. نزیکەی یەک لەسەر سێی گۆی زەوی بیابانە. ھەردوو جەمسەرەکانی باکوور و باشووری گۆی زەوی بە «بیابانە ساردەکان» دادەنرێن. بیابانەکان دیاری دەکرێن بەگوێرەی تێکڕای ڕێژەی باران بارینی ساڵانەیان لەگەڵ بەرزیی پلەی گەرمی و ھەڵکەوتەی جوگرافییان.
ئەم وتارە پێویستە بەش بکرێت تاکوو ئاسانتر بێت بۆ خوێندنەوە. |
بیابانەکان بە پڕۆسەکانی ئاووھەوا دروست دەکرێن وەک جیاوازیی زۆری پلەی گەرمی لەنێوان ڕۆژ و شەودا، ئەم جیاوازییە گەرمییە کار دەکاتە سەر پێکھاتە بەردینییەکانی خاک و ھەڵیاندەوەرێنێت. ھەرچەندە باران بارین بە دەگمەن لە بیابانەکاندا ڕوودەدات، بەڵام جاروبار باران دەبارێت، کە دەبێتە ھۆی لافاوی وێرانکەر، ئەمەش بەھۆی مردوویی خاکەکەی کە توانای ھەڵگرتنی ئاوی نییە، و باران بارین لەسەر بەردە گەرمەکان دەبێتە ھۆی لەت بوون. لە ئەنجامدا پارچەکان و کەلاوەکان لەسەر زەویی بیابان زیاتر بە با دەڕووشێن. ئەمەش تەنی لمی و ورد دروست دەکات و دواتر بایەکان ھەڵیان دەگرێت و بڵاویان دەکاتەوە. کاتێک ئەم لمانە (کە بەھۆی باوە دەجوڵێن) بەر تەن و بەردی دیکە دەکەون، ئەوانیش دەڕوشێنن و ھەڵیان دەتراشن. با ڕێڕەوی تەنە لمییەکان دیاری دەکات و لەتوانایاندا ھەیە ڕوەک و دەوەنەکان لە ڕەگەوە ڕابکێشن و دووریان بخاتەوە لەو چالاکییانەی کە دەبنە ھۆی مانەوەی زیندوویی خاک. بیابانەکان زەوی تەخت و دەشتایی ڕەقن کە ھەموو ماددە کانزایییەکانیان لێ دەرھاتووە و بەشە باشەکانی خاکیان لێ ھەڵکراوە و ڕوەکەی لە مۆزایکی بەردی لووس پێکھاتووە. ئەو ناوچانە بە شۆستەی بیابانەکان ناسراون، ھەندێک لە سیماکانی بیابانیش بریتین لە بەردی بەبەردبوو، بەردی ژێرزەوی و گڵی بێژینگ کراو و لە ئاو ھەڵکێشراو. کاتێک دەریاچە کاتییەکان دروست دەبن و دواتر بەھۆی بەھەڵمبوون وشک دەبن، کاریگەری دەخەنە سەر خاک و دەبنە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی بیابانەکان، ئەمەش بەھۆی جێھێشتنی خوێیەکانی ئاو و ھەڵوەشاندنەوەی بەندی ماددە کانزایییە بە نرخەکانی خاک.
ڕوەک و گیانلەبەرەکانی دانیشتووی بیابان پێویستیان بە خۆگونجاندنی تایبەت ھەیە بۆ مانەوەیان لەم ژینگە سەختەدا. ڕوەکەکان لە ڕێگای ڕەگ و قەد و گەڵا بچووک و جۆربەجۆرەکانیان ئاو کۆ دەکەنەوە، ھەندێکیان دەتوانن خۆیان بپارێزن لە گیاخۆرەکان و خۆیان لەناو لم ون دەکەن ھەندێکیشیان بەرگی ڕەق و دڕکاویان ھەیە ڕوەکەکان دوای چەند ھەفتەیەک لە باران بارین دەپوکێنەوە و دەمرن ھەندێکیشیان درێژخایەنن و بۆ چەندین ساڵ بە زیندوویی دەمێننەوە کە خاوەنی ڕەگێکی بەھێزن و بۆ قۆڵایی خاک دایدەچەقێنن و شێی ژێر خاک ھەڵدەمژن. پێویستە ئاژەڵەکان سارد بن و خۆراک و ئاوی پێویست بدۆزنەوە بۆ مانەوەیان زۆر بەیان ھەن لەشەوگاردا یان لەژێر سێبەردا دەژین و لەکاتی ڕۆژدا ئەوان لە پاراستنی ئاودا کارامە دەبن بەھۆی زیرەکیان زۆربەی پێویستییەکانیان لە خواردنەکەیان و چڕکردنی میزەکەیان ژیانیان دەپارێزن ھەندێک ئاژەڵ بۆ ماوەیەکی زۆر لە دۆخی سست بوون دەمێننەوە، ئامادەن لە کاتی بارانبارینی کەمدا جارێکی دیکە چالاک بن پاشان بە خێرایی ئاوی پێویست ھەڵدەگرن و جارێکی تر دەچنەوە دۆخی سربوون.
مرۆڤ بۆ ماوەی چەندین ملیۆن ساڵە لە بیابانەکان و دەوروبەریدا نیشتەجێن بۆ ئەوەی لە بیابانەکان و دەوروبەریدا بژین، ڕەوەند و کۆچەرەکان مەڕ و مێگەلەکانیان گواستووەتەوە بۆ ھەر شوێنێک لەوەڕاندنی تێدا بێت، ھەروەھا مێگەلەکانیان دەرفەتی ژیانێکی جێگیرتریان ڕەخساندووە. بیر لێدان و پڕۆژەکانی ئاودێری لە کەنار بیابانەکان ھۆکاری زیادبوونی بیابان و بە بیابان بوونن و بە پێچەوانەشەوە ڕاکێشانی ئاو بۆ ناو بیابانەکان ھۆکارن بۆ گەڕاندنەوەی ژیان بۆ خاکەکە. کێڵگەکانی بیابان بە یارمەتی ئاودێری دەکرێت و دۆڵی ئیمپریال لە کالیفۆڕنیا نموونەیەکە کە چۆن پێشتر زەویەکی نەزۆک و مردوو بوو بەڵام بە ھاوردەکردنی ئاو لە سەرچاوەی دەرەکییەوە بەرھەم دار کرا. چەندین ڕێگای بازرگانی لە بیابانەکان دروستکراوە، بە تایبەت لە بیابانی مەزنی ئەفریقا، بە شێوەیەکی نەریتیش لەلایەن کاروانی وشترەوە بەکاردەھێنرا کە خوێ و زێڕ و عاج و کەلوپەلەکانی تریان ھەڵگرتبوو. ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە کۆیلەکان بە بیابانی مەزن بەرەو باکوور بردنیان. ھەروەھا ھەندێک لە دەرھێنانی کانزا لە بیابانەکان ڕوو دەدات، لەگەڵ بینینی تراویلکە لەھەندێک بیابانی گەرمدا. تیشکی خۆری نەپچڕاو ھۆکاری زۆری ڕێژەیەکی باشی وزەی خۆرە.