ڕاڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
راڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن (٢٥ی ئایاری ١٨٠٣ - ٢٧ی نیسانی ١٨٨٢) (بە ئینگلیزی: Ralph Waldo Emerson) فەیلەسۆف، نووسەر و شاعیری ئەمریکیی سەدەی نۆزدەیە. ئێمەرسۆن بە ڕێبەری جوڵانەوەی ترانسێندێنتاڵیزم ناسراوە. ھاوچەرخی شاعیران و نووسەرانی وەکوو ئێمیلی دیکینسۆن و ھێنری دەیڤید سۆرۆ بووە و کاریگەریی لەسەر ئەوان و باقیی ھاوچەرخانی خۆی داناوە.[1] لە ماوەی ژیانیدا وەکوو شاعیر و بیرمەندێکی گرنگی ئەمریکا دەناسرا. دواتریش کاریگەریی ھەر ماوە و بە یەکێ لە گرنگترین فەیلەسۆفانی ئەمریکا دادەنرێت.