پارێزگای کەرکووک
یەکێک لە پارێزگاکانی باشووری کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
پارێزگای کەرکووک (بە عەرەبی: محافظة کرکوک،[2] بە ئینگلیزی: Kirkuk Governorate,[3] بە تورکمانی: Kerkük ili ,[4]بە سوریانی:ܣܠܘܟ ܣܠܘܟ)یەکێکە لە پارێزگاکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ناوەندەکەی شاری کەرکووکە. بەسەر چوار قەزادا دابەشکراوە. ڕووبەری ئەم پارێزگایە ٩٬٦٧٩ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٣٬٧٣٧ میل چوارگۆشە). لە ساڵی ٢٠١٧ ژمارەی دانیشتووانی مەزەندەکراو ١٬٢٥٩٬٥٦١ کەس بووە.[5]
زانیاریی خێرا پارێزگای کەرکووک, وڵات ...
پارێزگای کەرکووک | |
---|---|
بە عەرەبی: محافظة کرکوک بە ئینگلیزی: Kirkuk Governorate داڕێژە:Lang-tr بە سوریانی: ܟܪܟ ܣܠܘܟ | |
ئاڕاستەی میللی کاتژمێر: قەڵای کەرکووک، مەزاری پێغەمبەر دانیال، ئاگری بابە گوڕگوڕ، شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٧٠دا، بەنداوی دووبز، وێنەی مزگەوتێک لە شاری کەرکووک لە ساڵی ١٩٢٦دا. | |
وڵات | عێراق کوردستان |
ھەرێم | باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
مەڵبەند | کەرکووک |
ژمارەی قەزاکان | ٤ |
ژمارەی ناحیەکان | ١٦ |
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان | ١٢ |
بوون بە پارێزگا | ١٩٢٤ |
دەسەڵات حکوومەتی خۆجییی | |
• جۆر | ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک |
• پارێزگار | ڕاکان جبوری |
• ژ. ئەندامانی ئەنجومەن | ٢٨ |
ڕووبەر | |
• پارێزگا | ١٠٬٣٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٬٠٠٠ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە) ٢% |
• شاری | ٣٫٤٠٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٫٣١٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٢٢٥ مەتر (٧٣٨ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٣٦٠٧ مەتر (١١٬٨٣٤ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ٢٥٠ مەتر (٨٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• پارێزگا | ١٬٧٢٦٬٤٠٩ |
• چڕی | ١٦٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | کەرکووکی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، تورکمانی و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان و مەسیحی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[1] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | https://www.kirkuk.gov.iq/ |
دایخە
پارێزگاکە تا ساڵی ١٩٧٦ ناوی پارێزگای کەرکووک بووە، دواتر ناوی پارێزگاری ئەل تەئمیم بووە، بە واتای «نیشتمانبوون»، کە ئاماژەیە بۆ خاوەندارێتی نیشتمانی لە یەدەگی نەوت و گازی سروشتی ناوچەکە. لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوی «پارێزگاری کەرکوک» گەڕێنرایەوە.