نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری واتە کەمی جوڵە یان تەوژمی خوێن بەرەو ماسوولکەکانی دڵ بەھۆی کەڵەکەبوونی چەورییە مادەکان لە ناو خوێنبەرەکانی دڵ.[1][2]یەکێکە لە باوترین و کوشندەترین نەخوشییەکانی دڵ لە جیھاندا. جۆرەکانی بریتین لە جێگیر، ناجێگیر، جەڵتەی دڵ، وەستانی دڵ.[3] یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئازاری سینگە، کە لەوانەیە بگوازرێتەوە بۆ شان، پشت، گەروو، شەویلگە، باسک.[4] ھەندێکجار وەکو دڵە کزە دەردەکەوێت. بەزۆری نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کاتی ڕاھێنانکردن دەردەکەون و کەمتر لە دەقەیەک دەخایەنێتن، و باشتر دەبن لە کاتی حەسانەوە. ھەناسە تەنگیش لەوانەیە لە نەخۆشەکە دەربکەویت بەڵام ھەندێیک جار ھیچ نیشانەیەک بەدەر ناکەوێت. لە زۆربەی حاڵەتەکاندا جەڵدەی دڵ وەکو یەکەم نیشانەیە؛ و سستبونی دڵ و نارێکی لێدانەکانی دڵ نیشانەی ترن.
نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری | |
---|---|
لقی | artery disease، نەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن، نەخۆشی |
ھۆکار | کەژۆک |
دەبێتە ھۆکاری | جەڵدەی دڵ، angina pectoris |
ئازاردان | خوێنبەری تاجی |
Health specialty | دڵناسی، pediatric cardiac surgery |
بەستەری وەسفکراو | http://datos.bne.es/tema/XX539369.html |
Risk factor | smoking |
ICD-9-CM | 410-414.99، 414.0، 414.9، 414.00 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C35505، C50625، C26732، C35505 |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ھۆکارەکانی توشبوون ئەمانە دەگرێتەوە: بەرزی پەستانی خوێن، جگەرە کێشان، نەخۆشی شەکرە، کەمی ڕاھێنان، قەڵەوی، زۆری ڕێژەی کولیسترۆڵ لە خوێندا، خەمۆکی، زۆر خواردنەوەی ئەلکھول.[5]
چەند ڕێگایەک ھەن بۆ کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی خوێنبەری کۆڕۆنەری لەوانە: خۆراکی تەندروست، ڕۆژانە وەرزشکردن، پاراستنی کێشی لەش بە شێوەیەکی تەندروست، و جگەرە نەکێشان.[6] ھەندێک جار دەرمان بۆ نەخۆشی شەکرە، بەرزی کۆلیسترۆڵ، بەرزی پەستانی خوێن بەکاردەھێندرێت.
لە ساڵی ٢٠١٥، ئەم نەخۆشییە توشی ١١٠ ملیۆن کەس بوو، و بووە ھۆی مردنی ٨٫٩ ملیون کەس.[7] بە ڕێژەی ١٥٫٦٪ ھۆی مردنەکان[8]دادەنرێت ھەر بۆیەش یە کێکە لە باوترین ھۆکارەکانی مردن لە جیھان.