ماری شیللی
نووسەرێکی ئینگلیزی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری وۆڵستۆنکرافت شێلی (بە ئینگلیزی: Mary Shelley؛ کچی گۆدوین؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئابی ١٧٩٧ – مردووی ١ی شوباتی ١٨٥١) ڕۆماننوسێکی ئینگلیز بوو کە ڕۆمانێکی لە جۆری گۆتیک (ترسناک) نووسی بە ناوی فرانکشتاین؛ یاخود پرۆمێتھیوسی نوێ (١٨١٨) لە لایەکی ترەوە پاکنووسی و بانگەشەی بۆ کارەکانی ھاوسەرەکەی دەکرد کە شاعیرێکی ڕۆمانتیکی و فەیلەسوف بوو بە ناوی پێرسی بایشی شێلی. باوکی فەیلەسوفێکی سیاسی بوو بە ناوی ویلیەم گۆدوین و دایکیشی فەیلەسوف و فیمینیست بوو بە ناوی ماری وۆڵستۆنکرافت.[1]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئەیلوول ٢٠٢١) |
ماری شیللی | |
---|---|
Mary Shelley | |
لەدایکبوون | Mary Wollstonecraft Godwin ٣٠ی ئابی ١٧٩٧ Somers Town (Kingdom of Great Britain) |
مەرگ | ١ی شوباتی ١٨٥١ (٥٣ ساڵ ژیاوە) Chester Square (شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندا)، Bournemouth |
گۆڕ | St Peter's Church, Bournemouth |
پیشە | Travel writer، ڕۆماننووس، essayist، شانۆنامەنووس، biographer، نووسەر، نووسەرانی خەیاڵی زانستی، شاعیر |
کارەکان | Frankenstein; or, The Modern Prometheus، The Last Man |
شێواز | travel book، کورتەچیرۆک، Gothic literature، Gothic novel، خەیاڵی بیرکردنەوەیی، ڕۆمان |
ھاوسەر | پێرسی بیشێ شیللی |
مناڵ | Clara Everina Shelley، William Shelley، Percy Florence Shelley، Clara Shelley |
باوان |
|
خێزان | William Godwin the Younger، Claire Clairmont، Fanny Imlay |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
دوای کەمتر لە مانگێک لە لەدایک بوونی ماری شێلی، دایکی کۆچی دوایی کرد. لەلایەن باوکییەوە پەروەردەکرا کە توانی پەروەردەیەکی نافەرمی بەڵام دەوڵەمەندی بۆ دەستەبەر بکات و ھانی دەدا تا بڕوا بە تیۆری ڕامیاری ئاژاوەگێڕی بھێنێت. کاتێک کە چوار ساڵان بوو باوکی لەگەڵ دراوسێێەکیاندا ھاوسەرگیری کرد کە شێلی پەیوەندییەکی پڕ لە کێشەی لەگەڵیدا ھەبوو.
لە ساڵی ١٨١٤ شێلی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یەکێک لە لایەنگرە سیاسییەکانی باوکی دانا بە ناوی پێرسی بیش شێلی کە خێزانداریش بوو. بەیەکەوە لەگەڵ زڕخوشکەکەی بە ناوی کڵێر کڵێرمۆنت و پێرسی چوونە فەڕەنساو لەوێشەوە بە نێو ئەوڕوپادا گەشتیان کرد. کە گەڕانەوە ئینگڵتەڕا شێلی لە پێرسی دووگیان بوو. دوای ئەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ شێلی و پێرسی دووچاری دوورخستنەوە، قەرزی یەک لە دوای یەک و مردنی کچەکەشیان بوونەوە کە پێش وادەی خۆی لە دایک ببوو. لە کۆتایییەکانی ساڵی ١٨١٦ ھاوسەرگیرییان کرد دوای ئەوەی کە ھاوسەری یەکەمی شێلی خۆی کوشت.[2]
ساڵی ١٨١٦ ئەم جووتە ھاوینێکی خۆشیان لەگەڵ ھەریەک لە لۆرد بایرن، جۆن ویلیەم پۆلیدۆری و کڵێر کڵێرمۆنت لە شاری جنێڤی سویسڕا بەسەربرد کە ھەر لەوێش شێلی بیرۆکەی نووسینی ڕۆمانی فرانکشتاینی لا گەڵاڵە بوو. خێزانی شێلی ساڵی ١٨١٨ بەریتانیایان جێھێشت و چوون بۆ ئیتاڵیا کە لەوێش منداڵی دووەم و سێیەمیشیان مرد تا منداڵی چوارەم و تاقە منداڵیان لە دایکبوو و لە ژیاندا مایەوە ناویاننا پێرسی فلۆرێنس شێلی. ساڵی ١٨٢٢ ھاوسەرەکەی بەھۆی نقوومبوونی بەلەمەکەی لە کاتی ڕەشەبا لە نزیک ڤیارێگۆ خنکا. ساڵێک دوای ئەوە شێلی گەڕایەوە ئینگڵتەرا و ئیتر خۆی تەرخانکرد بۆ بەخێوکردنی کوڕەکەی و کارکردن وەک نووسەرێکی پیشەگەر. ناتەندروستی لە دوا دەیەی ژیانی بەرۆکی گرتبوو کە سەرچاوەکەی گرێیەک بوو لە مێشکیدا کە ھەر ئەمەش لە کۆتاییدا بووە ھۆی مردنی لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا.[3]
تا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم بەگشتی بە ھەوڵەکانی بۆ بڵاوکردنەوەی کارەکانی ھاوسەرەکەی و ڕۆمانەکەی خۆی (فرانکشتاین) ناسرابوو کە تا ئێستاش بە شێوەیەکی بەربڵاو دەخوێندرێتەوەو بووەتە ئیلھامبەخش بۆ چەندین کاری لەبەرگیراوەی شانۆیی و فیلم لێیەوە. لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە ڕوانینێکی گشتگیرانەی بۆ دەستکەوتەکانی شێلی خستە بەردەست. توێژەران بایەخێکی زیاتریان بە بەرھەمە ئەدەبییەکانی دا بە تایبەت ڕۆمانەکانی لەوانە ڕۆمانە مێژوویییەکانی وەک ڤالپێرگا لە ساڵی ١٨٢٣ و پێرکین وۆرباک ساڵی ١٨٣٠، ڕۆمانەکەی دەربارەی ڕۆژی دوایی بە ناوی دوایین پیاو و دوایین دوو ڕۆمانەکانی بەناوی لۆدۆر (١٨٣٥) و فاڵکنەر (١٨٣٧). توێژینەوەکان دەربارەی کارە کەمتر ناسراوەکانی شێلی وەکو ئەو کتێبی گەشتیاریی Rambles in Germany and Italy (1844) و ئەو ژیاننامانەی کە بۆ سایکلۆپیدیای کابینەی داینۆسیەس لاردنەر (١٨٢٩–١٨٤٦) نووسراون پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیە دەکەن کە دەڵێت شێلی بەدرێژایی ژیانی سیاسییەکی ڕادیکاڵ بووە. کارەکانی شێلی زۆرجار بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ھاریکاری و سۆز، بەتایبەت کە ئافرەت لە نێو خێزاندا پڕاکتیزەی دەکات، ھۆکارن بۆ چاکسازی کۆمەڵگەی مەدەنی. ئەم بۆچوونە تەواو پێچەوانەی تایبەتمەندییە تاکییە ڕۆمانتیکییەکان بوو کە لەلایەن پێرسی شێری بانگەشەی بۆ دەکراو ھەروەھا پێچەوانەی تیۆرەکانی بزوتنەوەی ئینلاتنمنت بوو کە لەلایەنولیام گۆدوینی باوکییەوە شیدەکرایەوە.[4]