مارسیل دیسایلی
یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسا / From Wikipedia, the free encyclopedia
مارسێل دیسایلی (گۆکردنی فەڕەنسی: [maʁsɛl dəzaji]; لەدایکبووی ٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨) یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری فەرەنسییە، بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی ھێڵی بەرگری دادەنرێت.[1] لە ماوەی کارکردنی سەرکەوتوودا لەسەر ئاستی یانەکان، کە لە ساڵی ١٩٨٦ تا ٢٠٠٦ بەردەوام بوو، دیسایلی چەندین نازناوی بەدەستھێنا، لەنێویاندا میدالیای خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەگەڵ ھەردوو یانەی مارسیلیا و میلان، ھەروەھا یاری بۆ یانەی نانتس و چێڵسی کردووە. لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە نێوان ساڵانی ١٩٩٣ بۆ ٢٠٠٤ ١١٦ یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا کردووە خاوەنی سێ گۆڵە، ھەروەھا لە پێکھاتەی ھەڵبژاردەی فەڕەنسا بووە کە نازناوی کە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ و جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤ بەدەستھێناوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٤ لەلایەن پێلێ لە لیستی فیفا ١٠٠ ی گەورەترین یاریزانە زیندووەکانی جیھان ناوی ھات.[2]
مارسیل دیسایلی | |
---|---|
بە فەرەنسی: Marcel Desailly | |
لەدایکبوون | (١٩٦٨-٠٩-٠٧) ٧ی ئەیلوولی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ) ئەکرا، گانا |
وڵاتی وەرزش | فەڕەنسا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Odenke Abbey |
زمانەکانی ئاخاوتن | فەڕەنسی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
پۆستەکان | باڵیۆزی نیازپاکی یوونیسێف |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٦ |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢، جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨، UEFA Euro 2004، UEFA Euro 1996، UEFA Euro 2000 |
خول | پرێمیەرلیگ |
خەڵاتەکان | Knight of the Legion of Honour |
وێبگە | http://www.marcel-desailly.com/ |