قەزای کەرکووک
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای کەرکووک قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شاری کەرکووکە، ھەروەھا ناوەندی پارێزگای کەرکووکە، بە فەرمانێکی شاھانە لە ساڵی ١٩٣٧ی زایینی دامەزراوە، کۆی ڕووبەرەکەی نزیکەی (٥٥٦٧٫١) کیلۆمەتر دووجایە و ژمارەی دانیشتووانەکەی (١،١٨٤،٧٢٢) کەسە.[2] ئەم قەزایە ناوەندێکی بازرگانی و کشتوکاڵی و پیشەسازییە، بەو پێیەی زەویەکانی گۆگرد و غاز و نەوتیان تێدایە. کێڵگەی نەوتی دەوڵەمەندی تێدایە. بەرھەمھێنانی نەوتی بازرگانی لە کەرکووک لە ساڵی ١٩٢٧ لە بیری ژمارە ١ لە بابەگوڕگوڕ دەستی پێکرد. یەدەگی نەوتی دۆزراوی کێڵگە بەرھەمھێنەرەکان دەگاتە ٢٥٬٥٨٣ ملیۆن بەرمیل.
زانیاریی خێرا قەزای کەرکووک, وڵات ...
قەزای کەرکووک | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء کرکوک بە ئینگلیزی: Kirkuk District | |
وڵات | عێراق کوردستان |
ھەرێم | باشووری کوردستان (ناوچە جێناکۆکەکان) |
مەڵبەند | کەرکووک |
ژمارەی ناحیەکان | ٧ |
ژمارەی گوندەکان | ٢٣٦ |
بوون بە قەزا | ١٨٥٠ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | فەلاح یایچلی |
ڕووبەر | |
• قەزا | ٥٥٦٧٫١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٬١٤٩٫٥ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ٣٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٠ میلی چوارگۆشە) ٢% |
• شاری | ١٥٩٫٦٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦١٫٦٤ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٦١ مەتر (١٬١٨٤ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٩٤٠ مەتر (٣٬٠٨٠ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٩٤ مەتر (٦٣٦ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• قەزا | ١،١٨٤،٧٢٢ |
• چڕی | ٢١٢٫٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٥١ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | کەرکووکی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، تورکمانی و سوریانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان و مەسیحی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[1] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | https://www.kirkuk.gov.iq/ |
دایخە