قەزای حەویجە
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای حەویجە قەزایەکی سەر بە پارێزگای کەرکووکە لە باشووری کوردستان(ناوچە جێناکۆکەکان) لە عێراق، ناوەندی قەزاکە شارۆچکەی حەویجەیە، ژمارەی دانیشتووانەکەی زۆرینەی عەرەب و کەمینەی کورد و تورکمانە.[3][4]
قەزای حەویجە | |
---|---|
بە عەرەبی: قضاء الحویجة بە ئینگلیزی: Hawija District | |
وڵات | عێراق |
ھەرێمی فێدراڵ | کوردستان (باشووری کوردستان) (ناوچە جێناکۆکەکان) [1] |
پارێزگا | کەرکووک |
مەڵبەند | حەویجە |
ژ.ناحیە | ٤ |
ژ.گوندەکان | ٢٦٥ |
بوون بە قەزا | ١٩٦١ |
دەسەڵات | |
• قایمقام | سەبھان جبوری |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٦٨١ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٠٣٥ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٩٤ مەتر (٦٣٦ پێ) |
بەرزترین بەرزایی | ٤٩٤ مەتر (١٬٦٢١ پێ) |
نزمترین بەرزایی | ١٠٦ مەتر (٣٤٨ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٢١) | |
• سەرجەم | ٣١٦٬٨٧٠ |
• چڕی | ١١٨ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | حەویجەیی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، یارسان(کاکەیی) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٫٧٠٦[2] بەرز · ٢ەم بۆ ١٧ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٩٦٤+ |
وێبگە | https://www.kirkuk.gov.iq/ |
ئەم دەسەڵاتە دادوەرییە بە فەرمانی کۆماری ٣٨٧ لە ساڵی ١٩٦١ لە ناوچەکانی نزیک لە پارێزگای سەلاحەددین و پارێزگای نەینەوا و پارێزگای کەرکووک دروستکراوە.[5] عەرەبەکان لە عەرەبی سوننەن لە ئێڵی (جەبور و عوبەید و شەممار و دولەیم و حەدیدون). زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانی قەزاکە بەھۆی تەختی و بەپیتی زەویەکان لەسەر کشتووکاڵ دەژین، زێی بچووک لە تەنیشت قەزاکەدا تێدەپەڕێت. قەزای حەویجە بەھۆی زۆری کشتوکاڵی تیایدا بە ناوچەیەکی گوندنشین دادەنرێت، کە چەندین بەرھەمی کشتوکاڵی تێدا بەرھەمدەھێنرێت، وەک پەتاتە و گەنمەشامی و گەنم و جۆ. قەزای حەویجە دووەم گەورەترین ھەناردەی سەوزەیە لەسەر ئاستی عێراق.
داواکارییەک لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکەوە ئاراستەی حکومەتی ناوەندی کرا بۆ گواستنەوەی قەزای حەویجە بۆ پارێزگایەکی سەربەخۆ. بەھۆی زۆری ژمارەی دانیشتووان و بڕوانامەی ئەم ناوچەیە بۆ ئەوەی ببێتە پارێزگا.