عەلی حەسەن ئەلمەجید
ژەنەڕاڵی پێشووی بەعس / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەلی حەسەن ئەلمەجید (بە عەرەبی: علي حسن عبد المجيد التکريتي)(١٩٤١ - ٢٠١٠) ناسراو بە عەلی کیمیایی ژەنەڕاڵی پێشووی سوپای ڕژێمی بەعس و ئامۆزای سەدام حوسێن بوو کە وەکو کەسی یەکەم لە کیمیابارانی شاری ھەڵەبجە بە سزای لەسێدارەدان تۆمەتبار کرا و لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لەسێدارەدرا بە بڕیارێک لەلایەن دادگای تاوانەکانی بەغداد. ئەو بە یەکێک لە ھاوڕێ نزیکەکانی سەدام حوسێن ھەژمار دەکرا و لە ساڵی ١٩٦٨ دا و لە ڕیزەکانی حیزبی بەعسدا پۆستی «فەریق ڕوکن»ی پێ درا ، عەلی کیمیاوی بە دەستەڕاستی سەدام حووسێن پەسن دەکرا و جێبەجێکاری زۆرێک لەو کردارە و تاوانە خوێناوییانە بووە کە دەرھەق بە کورد و عێراقییەکان ئەنجام دراون
زانیاریی خێرا عەلی حەسەن ئەلمەجید, بە عەرەبی: علي حسن المجيد ...
عەلی حەسەن ئەلمەجید | |
---|---|
بە عەرەبی: علي حسن المجيد | |
لەدایکبوون | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤١ تکریت، عێراق |
مردن | ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠١-٢٥) (٦٨ ساڵ ژیاوە) بەغدا، عێراق |
ناسناو | Ali le Chimique، le boucher du Kurdistan، Chemical Ali |
ھۆی مەرگ | ھەڵواسین |
شوێنی ناشتن | عۆجە |
خوشک و برا | Abd Hasan Al Majid، Hashim Hasan Almajid |
خزمەکان | سەددام حوسێن |
تاوانبار بە | کوشتنی بە مەبەست، تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی |
پیشە | سیاسەتوان، ئەفسەری سەربازی، war criminal |
پۆستەکان | Minister of Interior of Iraq، Minister of Defence |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٩ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی بەعسی عێراق، حیزبی بەعس |
ئایین | سوننە |
پلەی سەربازی | ژەنەڕاڵ |
ناکۆکی | شەڕی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو، شەڕی عێراق، تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان |
لقی سەربازی | ھێزە زەمینییەکانی عێراق |
دایخە
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |