شیگێرو میامۆتۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
شیگێرو میامۆتۆ (宮本 茂,لەدایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٥٢) دیزانەری یاری و بەرھەمھێنەرە لە کۆمپانیای نینتێندۆ. چەندین یاری دروستکردووە وەک زنجیرە یارییە ڤیدیۆییەکانی: دۆنکی کۆنگ، ماریۆ، پیکمین، ئەفسانەی زێلدا بۆ نینتێندۆ.
شیگێرو میامۆتۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦ی ئەیلوولی ١٩٥٢ سۆنۆبێ, کیۆتۆ, ژاپۆن |
نەتەوە | ژاپۆنی |
خوێندنگە | Kanazawa College of Art |
پیشە | بەرێوەبەر یاری, بەرھەمھێنەری یاری, ھونەرمەندی کارەکتەری یاری, دیزاینەری یاری, بەڕێوەبەری گشتی EAD [1] |
باوان(ەکان) | Iijake Miyamoto (Father) Hinako Aruha (Mother) |
واژوو | |
یەکێکە لە بەناوبانگترین دیزانەرانی یاری لە جیھان و بە زۆری پێی دەوترێت باوکی یارییە ڤیدۆییە مۆدێرنەکان. شێوازی یارییەکانی چەندین ڕێگا بە یاریزانان دەدات تا یاری بکەن و ئاشنای یارییەکە بن. لە ١٩٧٧وە کار لەگەڵ کۆمپانیای نینتێندۆ دەکات وەک ھونەرمەندێک لەوکاتەوەی کە کۆمپانیاکە تەنھا کاری بەرھەمھێنانی یاری کارت و یارییە سادەکان بوو. لە ١٩٨٠ یاری دۆنکی کۆنگی دیزاین کرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدوای خۆیدا ھێنا. و کردی بە بەرھەمھێنەرێکی پێشڕەوی کۆمپانیاکە، و بەردەوام بوو لە درووستکردنی چەندین یاری بەناوبانگ بۆ کۆمپانیای نینتێندۆ تودەی وەکوو یارییەکانی سوپەر ماریۆ و زنجیرە زێلدا.