شارلۆت برۆنتی
From Wikipedia, the free encyclopedia
شارلۆت برۆنتی (بە زمانی ئینگلیزی: Charlotte Brontë؛ لە دایکبووی ٢١ی نیسانی ١٨١٦ - مردووی ٣١ی ئازاری ١٨٥٥) ژنە شاعیر و ڕۆماننووسی ئینگلیز بوو، ئەو خووشکە گەورەی برۆنتییەکان بوو. ڕۆمانەکانی شارلۆت بە بەرهەمی کلاسیکی وێژەی ئینگلیزی دادەنرێن.[1] ئەو لەگەڵ خووشکەکانی ئێمیلی و ئان بەیەکەوە کتێبێکی شیعریان بڵاوکردەوە لە ژێر ناونیشانی (Poems by Currer, Ellis, and Acton Bell)، کتێبەکە لە ساڵی ١٨٤٨ بڵاوکرایەوە.[2] شارلۆت لە ژێرناوی لۆرد چارڵز ئەلبەرت فلۆریان وێلیسلی شیعرەکانی بڵاودەکردنەوە.
شارلۆت برۆنتی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Charlotte Brontë | |
لەدایکبوون | ٢١ی نیسانی ١٨١٦ Thornton، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ٣١ی ئازاری ١٨٥٥(١٨٥٥-٠٣-٣١) (٣٨ ساڵ ژیاوە) Haworth، شانشینی یەکگرتوو |
ناوی خوازراو | Currer Bell، Lord Charles Wellesley، Captain Tree |
ھۆی مەرگ | hyperemesis gravidarum |
شوێنی ناشتن | St Michael and All Angels' Church, Haworth |
باوک | Patrick Brontë |
دایک | Maria Branwell |
ھاوسەر | Arthur Bell Nicholls |
خێزان | Brontë family |
کەسێکی دیار | Ellen Nussey، Mary Taylor (1817-1893)، Elizabeth Cleghorn Gaskell، George Henry Lewes |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پیشە | شاعیر، ڕۆماننووس، نووسەر، governess، مامۆستا |
شوێنی کارکردن | Pensionnat de Demoiselles |
پەروەردە | Pensionnat de Demoiselles |
شوێنی کار | یۆرکشایر |
دەستپێکی چالاکی | ١٨٤٦ |
نەژاد | |
ئایین | Anglicanism |
شاکارەکان | Jane Eyre، Villette، Shirley، The Professor، Poems by Currer, Ellis, and Acton Bell |
چەشن | ڕۆمان، Gothic novel، ھۆنراوە، Victorian literature |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
Artist files at | Frick Art Reference Library |
شارلۆت بەهۆی ڕۆمانی (Jane Eyre) ناوبانگی دەرکرد، ئەم ڕۆمانە لە ساڵی ١٨٤٧ بڵاوکرایەوە، ڕۆمانەکە گێڕانەوەیەکی بەهێزە لەسەر ژنێک لە کاتی بوونی ناکۆکی لەنێو حەزەکانیی و باروودۆخی کۆمەڵایەتی. دواتر شارلۆت ڕۆمانەکانی شێرلی (١٨٤٩) و ڤیلێت (١٨٥٣) بڵاوکردەوە.[3]
شارلۆت برۆنتی لە ڕۆژی ٣١ی ئازاری ١٨٥٥، لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.