سێرامیک
From Wikipedia, the free encyclopedia
بە ھەر ماددەیەک کە لەگەڵ کاربۆن (کارباید)، نایترۆجین (نایتراید) و ئۆکسیجن (ئۆکساید) کارلێکی کیمیایی کردبێت[٤]، دەگوترێ ماددەی سیرامیکی[٥]. ئەم ماددانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە دەوروبەری خۆمان دەیانبینین وەک: شووشە، بەردەکان، خۆڵ و… ھتد. ماددە سێرامیکییەکان لە زۆر شوێن بەکار دەھێنرێن وەک دروستکردنی خانوو (کاشی، جامی پەنجەرە، گەچ (گێچ)).[1]
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
سیرامیک ماددەیەکی ڕەقە پێکھاتەیەکی نائۆرگانیکە کە کانزا و ناکانزا و ئایۆن و بەندی ھاوھێز دەگرێتەوە. نموونە گشتییەکانی بریتییە لە دەفرێکی لە قوڕ دروستبوو، پۆرسەلین و خشت.
ڕێژەی بلووری یان کریستالی ماددە سیرامیکییەکان مەودایەکی جیاوازیان ھەیە لە بەرزی کریستال بۆ نیمچە کریستال، و بە شووشەبوون، ھەندێک جاریش بەتەواوەتی لێلن، واتە بە تەواوەتی نا بلوورن. زۆربەی جار سیرامیکی گەرمکراو یان سوورکراو یان بەشووشەبوو یان بە نیمچە شووشەبوو وەکو دەفرێکی لە قوڕ دروستبوو یان گڵکارێکی ڕەق لە جۆرێکی قوڕ دروست دەکرێت کە ڕێژەیەکی زۆر لە سیلیکای تێدایە یان پۆرسەلین. جیاوازی ڕێژەیی کریستال بوون و پێکھاتەی ئەلیکترۆنی لە ئایۆنی و بەندی ھاوھێزدا بووەتە ھۆی ئەوەی زۆربەی ماددە سیرامیکییەکان ببنە گەرمی دەر و نەگەیەنەرێکی باش (بە فراوانی توێژینەوەی لەسەر کراوە لە ئەندازیاری سیرامیک) لەگەڵ ئەم مەودا درێژەی ھەلبژاردنانەدا بۆ پێکھاتە یان بنیاتی سیرامیک بە نزیکەی ھەموو جۆرەکانی بەبەردبوون و ھەروەھا ھەموو ئاستەکانی ڕێژەی کریستاڵی، فراوانی بابەتەکە زۆر فراو انەو توانای ناساندنی ڕەوشتەکانی وەکو(ڕەقی، پتەوی، توانای گەیاندنی ئەلکترۆنی …ھتد) زۆر زەحمەتە تەواوی زانیارییەکان دیاری بکەی .