دەیڤد بێکام
یاریزانێکی تۆپی پێی ئینگلیز / From Wikipedia, the free encyclopedia
دەیڤد ڕۆبێرت جۆزێف بێکام (بە ئینگلیزی: David Robert Joseph Beckham؛ ئک: /ˈbɛkəm/؛[3] لەدایکبووی ٢ی ئایاری ١٩٧٥) یاریزانێکی پێشووی پیشەگەری تۆپی پێی ئینگلیزە. لەپێشوودا یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانیی تۆپی پێی ئینگلتەرا کردووە وێڕای یاریکردنیشی بۆ یانەکانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، ڕیال مەدریدی ئیسپانی، ئەیسی میلانی ئیتاڵی، لۆس ئەنجلۆس گالاکسی ئەمریکی و، پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی. نابراو یەکێک بوو لە یاریزانە ئەزمووندارەکانی جیھانی تۆپی پێ. بێکام بە جێبەجێکردنی لێدانە جێگیرەکانی وەک «لێدانی گۆشە (کۆڕنە)» و «لێدانی ناڕاستەوخۆ» ناسراو بوو. ئەو لە زۆربەی کاتەکان سێ ژمارەی دەپۆشی، ئەوانیش: «٧» و «١٠» و «٢٣» بوون. بێکام لە ئایاری ٢٠١٣ بە فەرمی وازی لە یاریی تۆپی پێ ھێنا، ئەمەش دوای ٢٠ ساڵ لەم پیشەیە، لەم ماوەیەشدا توانیی ١٩ خەڵاتی جیا جیا بەدەست بھێنێت.[4][5]
دەیڤد بێکام OBE | |
---|---|
لەدایکبوون | دەیڤد ڕۆبێرت جۆزێف بێکام[1] (١٩٧٥-٠٥-٠٢) ٢ی ئایاری ١٩٧٥ (تەمەن ٤٩ ساڵ)[1] |
نیشتەجێی | بێکینگھام پالاس (١٩٩٩ – ٢٠١٤) لەندەن، ئینگلتەڕا (٢٠١٤ – ئێستا) |
نەتەوە | بەریتانی |
پیشە |
|
یوونیسێف، مەلاریا نۆ مۆر[2] | |
وەکیل | سایمۆن فولەر (XIX ئینترەیتمێنت) |
باڵا | ٦ پێ (١٬٨٦ مەتر)[1] |
ھاوسەر | ڤیکتۆریا بێکام (ھاوسەرگیری ١٩٩٩) |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
باوان(ەکان) | تێد بێکام - ساندرا بێکام |
وێبگە | davidbeckham.com |
بێکام لە ساڵی ١٩٩٩ دووەمی خەڵاتی بالۆن بوو، ھەروەھا دوو جاریش بووەتە دووەمی خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی فیفا. لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوی لەلایەن پێلیە ھێنرا لە ناو لیستی باشترین ١٠٠ یاریزانی زیندوو.[6][7][8]
ژیانی پڕۆفیشناڵی بێکام لە ساڵی ١٩٩٢ لەتەمەنی ١٧ ساڵیدا دەستی پێ کرد، ئەو کاتەی یەکەم یاریی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجام دا.[9] لەگەڵ مانچستەر یونایتددا، بێکام توانیی شەش جار پرێمەر لیگ بەدەست بھێنێت، ھەروەھا دوو جاریش جامی ئێف ئەی کەپ. ئەو پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگی ١٩٩٩ی بەدەست ھێناوە، دوای ئەوە چوار وەرز یاریی بۆ یانەی ڕیال مەدرید کردووە.[10] لە کۆتا وەرزی لەگەڵ ڕیال مەدرید توانیی نازناوی لالیگا بەدەست بھێنێت.[11] لە ساڵی ٢٠٠٧ بێکام چووە ئەمریکا و بۆماوەی پێنج وەرز واژووی گرێبەستی یاریکردنی بۆ یانەی لۆس ئەنجلۆس کرد،[12] لەم ماوەیەشدا دوو وەرز بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی یاریی کردووە، ئەمەش لەساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٠ بووە. بێکام یەکەم یاریزانی ئینگلیز بوو کە ١٠ جار لە پاڵەوانێتیی چامپیۆنز لیگ یاریی کردبێت.
لەبارەی یارییە نێودەوڵەتییەکانیشی، بێکام یەکەم یاریی نێودەوڵەتیی لە ١ی ئەیلوولی ١٩٩٦ ئەنجام دا، کە ئەو کاتە تەمەنی ٢١ ساڵان بوو. بێکام شەش ساڵ نوێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئینگلتەرا بووە لە ٥٨ یاریدا.[13][14] لەگەڵ وڵاتەکەی بەشداریی لەیارییەکانی جامی جیھانیی فیفا کردووە لە ساڵانی ١٩٩٨، ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦. ھەروەھا، دوو جاریش بەشداریی کردووە لەپاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لەساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٤.
بێکام بە یەکێک لەو یاریزانانە دادەنرێت کە زۆرترین پارەی لە یاریی تۆپی پێ بەدەست ھێناوە. لە ساڵی ٢٠١٣، ناوی لە پێڕستی ئەو یاریزانانە ھات کە زۆرترین پارە وەردەگرن کە لە ١٢ مانگدا بڕی ٥٠ میلیۆن دۆلارە.[15] لە ساڵی ١٩٩٩ ھاوسەرگیریی لەگەڵ ڤیکتۆریا بێکام کرد و لەو کاتەوە خاوەنی چوار منداڵن.[16] لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە نوێنەری یوونیسێفە لە بەریتانیا. لە ساڵی ٢٠١٥ەدا ڕێکخراوی (7: The David Beckham UNICEF Fund)ی دامەزراند.لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاگەیەندرا دەیڤد بێکام لەگەڵ وەبەرهێنەرێک و کۆمپیانیایەی MasTec دەبنە خاوەنی یانەی تۆپی پێیی ئینتەر میامی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ دەست بەیاریکردن دەکات لە خوولی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[17]